Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئەنجامێكی‮ ‬گەشبین

سەلام عەبدوڵڵا
ئەنجامە بەراییەكانی‮ ‬هەڵبژاردن،‮ ‬بە تێبینییەكانیشییەوە،‮ ‬دڵخۆشكەرن بەوپێیەی‮ ‬جارێكی‮ ‬تر گەلەكەمان سەلماندی‮ ‬كە زۆرینەی‮ ‬دانیشتووانی‮ ‬هەرێم پشتگیری‮ ‬و پشتیوانی‮ ‬ئەو حزبە دەكەن كە هەڵگری‮ ‬ئاڵای‮ ‬سەرفرازی‮ ‬و داهاتوویەكی‮ ‬گەشن بۆ گەلەكەمان، كە چەندین دەیەیە لە خەبات و بەرخودانی‮ ‬بێ وچاندایە بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانی‮ ‬كە بە هەزاران شەهید و برینداری‮ ‬لەپێناودا داوە‮.‬
ئەم ئەنجامەش بە پێچەوانەی‮ ‬هەموو ئەو بۆچوون و‮ ‬ڕم لێدانە بوون كە نەیارانی‮ ‬سەربەستی‮ ‬و سەرفرازی‮ ‬بانگەشەیان بۆ دەكرد،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬پاش ئەو گەلەكۆمەكییەی‮ ‬كە لە نیشتمانپەروەران كرا و بە بۆچوونی‮ ‬ئەمانە و نەیارانی‮ ‬ئەو رەوتە سەربەرزیخوازە دەبوو شكست بهێنێ و دەنگەكانی‮ ‬لەم هەڵبژاردنەدا زۆر كەم ببێتەوە، خۆشبەختانە ئەنجامەكەی‮ ‬تەواو پێچەوانەی‮ ‬بۆچوونی‮ ‬ئەوانەوە بوو‮.‬
سیاسەتی‮ ‬دروست ئەوەیە كار و كردەوە لە پێناو بەرژەوەندیی‮ ‬باڵای‮ ‬گەلدا بێت،‮ ‬بێ گوێدانە بەرژەوەندیی‮ ‬تەسكی‮ ‬حزبایەتی،‮ ‬چونكە حزب ئالەتێكە بۆ گەیشتن بە ئامانج،‮ ‬هەربۆیە گەلەكەمان لەو راستییە سادەیە گەیشت كە كام حزب لە هەرێمدا هەڵگری‮ ‬ئاوات و هیوای‮ ‬خەڵكە،‮ ‬بۆیە ئەو دەنگە زۆرەی‮ ‬پێدا و لەبەرامبەریشدا بۆ جیهانی‮ ‬دەرەوە نیشان درا كە كام حزب دەتوانێت متمانەی‮ ‬زۆرینەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬هەرێم بەدەست بهێنێت و ببێتە دەمڕاستی‮ ‬دۆزەكەمان بەرامبەر خودی‮ ‬عێراق و وڵاتانی‮ ‬دەرەوە‮.‬
ئێستا كە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بووەتە خاوەنی‮ ‬زۆرینەی‮ ‬دەنگەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬داوا لە هەموو حزبە بەشداربووەكان و براوەكانی‮ ‬هەرێم دەكات‮ ‬و دان بەو راستییەدا دەنێت‮ ،‮ ‬ئەویش لە سۆنگەی‮ ‬بڕوابوون بە دیموكراتییەوە‮ ،‮ ‬كە تەنها حزبێك هەرچەندە بەهێز و بە دەسەڵاتیش بێت ناتوانێت نوێنەرایەتیی‮ ‬هەموو خەڵك بكات،‮ ‬بۆیە داوا لەو حزبانە دەكات بە‮ ‬یەكدەنگی‮ ‬و‮ ‬یەكگرتووییەوە بچنە بەغدا و بۆ جێبەجێكردنی‮ ‬داخوازییە رەواكانی‮ ‬هەرێم‮ ‬یەكگرتوو بن،‮ ‬چونكە پەرتەوازەیی‮ ‬و تاكڕەوی‮ ‬و پەیوەندیی‮ ‬لابەلا هیچ سوودێك بە گەلەكەمان نابەخشێ و ئەم دەرفەتەش لە دەست دەدات‮.‬
راستە ئێستا حزبە عێراقییەكان،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬حزبە شیعەكان،‮ ‬ناتەبا دیارن،‮ ‬بەڵام هەركاتێك كار بگاتە هەڵوێست لەسەر كورد و هەرێم،‮ ‬ئەوا گومانی‮ ‬تێدا نییە پشتی‮ ‬یەكتری‮ ‬دەگرن،‮ ‬وەك لەمەوپێش ئەو هەڵوێستانەمان زۆر بە تووندی‮ ‬بینی‮ ‬كە سەرەڕای‮ ‬ناكۆكییەكانیان،‮ ‬لەسەر بڕیارە نادروست و نادەستوورییەكانیان،‮ ‬بەرانبەر گەلەكەمان چۆن بە‮ ‬یەكگرتوویی‮ ‬دژمان وەستان كە دووبارەبوونەوەی‮ ‬ئەو هەڵوێستەیان زۆر چاوەڕوانكراوە،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬ئێستا پەرتەوازەییان پێوە دیارە،‮ ‬بەڵام نابێت ئەو پەرتەوازە رواڵەتییە ببێتە هاندەر بۆ حزبە كوردییەكان لە بەغدا و ئێمەش‮ ‬یەكگرتوویی‮ ‬خۆمان لە دەست بدەین و بەوپێیەش ئەم هەلە لە دەست بدەین‮.