Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لە کەمپی ئاوارەکانی پارێزگای نەینەوادا پارتی یەکەمە

 

هەولێر-KDP.info-  دوای ئاشکراکردنی ئەنجامی بەرایی چەند کەمپێکی ئاوارەکانی پارێزگای نەینەوا، پارتی دیموکراتی کوردستان دەنگی یەکەمی بە دەست هێناوە.

کەمپی هەرشەم
لەکەمپی ئاوارەکانی هەرشەم 1101 کەس بەشداریی هەڵبژاردنیان کردووە و دەنگی خۆیان خستووەتە نێو سندووقی دەنگدان، 150 دەنگ پووچەڵ کراونەتەوە و 951 دەنگ هەژمار کراوە.
ئەنجامەکە بەمشێوەیە:

١-پارتی دیموکراتی کوردستان                 525 دەنگ
٢-قەڵای جەماوەری نیشتمانی                   187 دەنگ 
٣-لیستی سەلاحەدین ناسنامەی ئێمەیە      74  دەنگ
٤-پارتی جەماوەری نیشتمانی                   50 دەنگ
٥-هاوپەیمانی وەتەنییە (ئەیاد عەللاوی)       15 دەنگ  
٦-یەکێتی نیشتمانی کوردستان               12 دەنگ
٧-ئەوانی دیکە                               177 دەنگ

کەمپی خازر
لە کەمپی ئاوارەکانی خازر 2820 کەس لەکۆی 3000 دەنگدەر بەشداریی هەڵبژاردنیان کردووە و دەنگی خۆیان خستووەتە نێو سندووقی دەنگدان، 1639 دەنگ بە هۆکاری جیاجیا پووچەڵ کراونەتەوە و 1181 دەنگ هەژمار کراوە.

١-پارتی دیموکراتی کوردستان       986 دەنگ
٢-نەینەوا ناسنامەمانە                   86 دەنگ
٣-نەسر                                   79 دەنگ
٤-فەتح                                   21 دەنگ
٥-یەکێتی نیشتمانی کوردستان      7 دەنگ

کەمپی U2

لە کەمپی ئاوارەکانی U2 لەکۆی 6 وێستگەی دەنگدان 1649 کەس بەشداریی هەڵبژاردنیان کردووە و دەنگی خۆیان خستووەتە نێو سندووقی دەنگدان، 661 دەنگ بە هۆکاری جیاجیا پووچەڵ کراونەتەوە و 988 دەنگ هەژمار کراوە.

١-پارتی دیموکراتی کوردستان     385 دەنگ
٢-نەینەوا ناسنامەمانە                40 دەنگ
٣-نەسر                                28 دەنگ
٤-فەتح                                14 دەنگ
٥-یەکێتی نیشتمانی کوردستان   9 دەنگ

کەمپی حەسەن شام  U3

لە کەمپی ئاوارەکانی کەمپی حەسەن شام U3 ژمارەی ئەو کەسانەی بەشداریی هەڵبژاردنیان کردووە و دەنگی خۆیان خستووەتە نێو سندووقی دەنگدان، 1853 کەس بووە، 854 دەنگ بە هۆکاری جیاجیا پووچەڵ کراونەتەوە و 999 دەنگ هەژمار کراوە.

١-پارتی دیموکراتی کوردستان      780 دەنگ
٢-نەینەوا ناسنامەمانە               118 دەنگ
٣-نەسر                                47 دەنگ
٤-یەکێتی نیشتمانی کوردستان   38 دەنگ
بە گشتی لە پارێزگای نەینەوا 910 هەزار و 298 دەنگ جیا کرانەوە و لە ئەنجامدا هاوپەیمانیی نەسر پلەی یەکەم و پارتی دیموکراتی کوردستان پلەی دووەمی دەنگەکانیان بەدەست هێنا.

١-هاوپەیمانی نەسر بە سەرۆکایەتی عەبادی           164 هەزار و 714 دەنگ
٢-پارتی دیموکراتی کوردستان                           134 هەزار و 782 دەنگ
٣-هاوپەیمانی وەتەنییە                                        97  هەزار و 58 دەنگ
٤-هاوپەیمانی فەتح                                           73 هەزار و 253 دەنگ
٥-هاوپەیمانی قەراری عێراقی                                  65 هەزار و 76 دەنگ
٦-یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان                           32 هەزار و 178 دەنگ

سەرچاوە/ ڕووداو