هه‌ولێر-KDP.info- به‌رپرسی لقی 2ی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، هه‌رچه‌نده چه‌ند هۆكارێك هه‌بوون كه پارتی له سنووری هه‌ولێر نه‌یتوانی ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی به‌ده‌ست بێنێت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ده‌نگ و كورسییه‌كانی پارتی له سنووری هەولێر زیادی كردووه.
پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی ڕابردوو ده‌نگه‌كانی زیادی كردووه و ته‌نیا له سنووری سلێمانی به ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی نازانێت و سكاڵای تۆمار كردووه.
به‌رپرسی لقی 2ی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌حمه‌د كانی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌نگی باشمان به‌ده‌ست هێناوه و به غرووریش باس ناكه‌ین، به‌ڵام پارتی ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی به‌ده‌ست نه‌هێناوه له سنووری هه‌ولێر، هۆكاره‌كانیش ئه‌مانه‌ن، یه‌كه‌م سیسته‌می نوێی ده‌نگدان ڕێگر بوو ده‌نگده‌رانی ئێمه ده‌نگی خۆیان بده‌ن و دووه‌م كه ڕه‌نگه خه‌ڵك لای سه‌یر بێت، به‌ڵام ڕێگری له ده‌نگده‌رانی ئێمه ده‌كرا و له ده‌نگدانی تایبه‌ت له په‌یامنێری كوردستان تی‌ڤیان دا و ئێمه هیچ ڕه‌تدانه‌وه‌مان نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه به ئارامی به‌رێوه بچێت، چونكه ته‌نیا ئارامی خزمه‌تی ئێمه و هاووڵاتیانیش ده‌كات."
ئه‌حمه‌د كانی گوتی: "ئه‌وانه‌ی خۆیان به ڕکابەری پارتی ده‌زانی هه‌شت ساڵه باس له‌وه ده‌كه‌ن پارتی لاواز ده‌بێت و پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری نامینێت، ئێستا پێچه‌وانه‌ی هاته دی، چونكه له سنووری لقی 2ی پارتی 5% ده‌نگه‌كانی زیادی كردووه و حه‌وت كورسیشمان هه‌بوو، بووەته هه‌شت كورسی، چونكه ڕێژه‌ی ده‌نگی ئێمه هه‌ڵبژاردنی ڕابردوو 38%بوو ئێستا بووەتە نزیكەی 43%."
كانی ڕوونیشی كرده‌وه: "له ساڵی 2014دا 330 هه‌زار ده‌نگده‌ر هه‌بوو، له‌وانه پارتی 130 هه‌زار ده‌نگی هه‌بوو، جگه له ده‌نگی تایبه‌ت، ئه‌م جاره له كۆی زیاتر له200 هه‌زار ده‌نگ پارتی 105 هه‌زار ده‌نگی هێناوه."
بڵند ئیبراهیم