Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

عیسمەت رەجەب: سەرباری رێگرییەكانی حەشد، پارتی دووەم دەنگی نەینەوای هێنا

 

مووسڵ-KDP.info- وێڕای نەبوونی بارەگای پارتی لە نەینەوا و بوونی مەترسی و رێگرییەكانی حەشدی شەعبی، پارتی دەنگێكی یەجگار زۆری بەدەست هێنا، بەرپرسی لقی نەینەوایش، هۆكارەكەی بۆ كارە باشەكانی پارتی لەو سنوورە بێ جیاوازیكردن لە نێوان پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكان، دەگێڕێتەوە.

عیسمەت رەجەب، بەرپرسی لقی ١٤ی نەینەوا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی رایگەیاند: "مێژووی پارتی و هەڵوێستەكانی پارتی لە پارێزگای نەینەوا ڕوونن، كە هەمیشە جەختی لە پێكەوەژیانی گشت نەتەوە و ئایینە جیاوازەكان كردووەتەوە و بە كرداریش سەلماندوویەتی، بۆیە ئەوانیش بە دەنگەكانیان، پاداشتی ئەم حیزبەیان داوەتەوە".

سەرەڕای نەبوونی بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان لەو پارێزگایە و مەترسی و هەڕەشە و رێگرییەكانی حەشدی شەعبی لە كادیر و لایەنگر و هاوسۆزانی پارتی، دەنگی پارتی، لە كۆی 910 هەزار و 298 دەنگ، كە وا دەخەمڵێندرێت بە رێژەی 91% جیا كرابێتەوە، چونكە دەنگی چەند كەمپێكی ئاوارەكانی ئەو شارە لە هەولێر و دهۆك و باشووری نەینەوا ئەمڕۆ جیادە كرێنەوە، پارتی دیموكراتی كوردستان توانیویەتی 134 هەزار و 782 دەنگ بەدەست بێنێت".

 

بەرپرسەكەی لقی 14ی پارتی ئەوەشی روون كردەوە، كەوا گەورەترین مەترسی، حەشدی شەعبی بووە، كە بە جۆرەها شێوە رێگرییان لە هەواداران و كادیرانی پارتی كردووە، هەڕەشەیشیان لێ كردوون بەشداریی دەنگدان نەكەن، تەنانەت لە رفاندن و له‌ لێدانی كادیرانی پارتییش سڵیان نەكردووەتەوە.

ڕەجەب گوتیشی: "گەورەترین مەترسی بۆ سەر پارتی لەو سنوورە، حەشدی شەعبی بوو، هەموو رێگەیەكیان تاقی كردەوە، تا پارتی دەنگ نەهێنێت، بە لێدان و هەڕەشەكردن لە دەنگدەر و كادر و ئەندامانی پارتی، تا بە لێكردنەوە و دڕاندنی فلێكس و پۆستەری كاندیدانی پارتییش دەگات، كردیان، بەڵام خۆشبەختانە وێڕای بوونی تەزویریش، دەنگێكی زۆر باشی هەموو نەتەوە و ئایینە جیاوزەكانمان بە دەست هێنا".

 

خێڵان بەختیار