هەولێر-KDP.info- لە شاری کۆڵن لە ئەڵمانیا، دوای جیاکردنەوەی دەنگەکان، پارتی پلەی یەکەمی بە دەست هێناوە و دوای ئەویش یەکێتی دووەم و گۆڕان سێیەم بووە.
رۆژی دووشەممە، جیاکردنەوەی دەنگەکان لە شاری کۆڵن ئەنجام درا. بەپێی زانیارییەکانی میدیایی رووداو، لە جیاکردنەوەی دەنگەکاندا، 330 دەنگ بە ئامێری کۆمیسیۆن پووچەڵ کراونەتەوە و 193 دەنگیش لە بەغدا پووچەڵ کراونەتەوە، لە ئەنجامدا 3783 دەنگی دروست مانەوە.
پارتی دیموکراتی کوردستان بە 1358 دەنگ یەکەمە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە بەدەستهێنانی 558 دەنگ دووەمە و بزووتنەوەی گۆڕان بە پلەی سێیەم دێت بە بەدەستهێنانی 298 دەنگ.
لە وڵاتانی نەرویج، فەرەنسا، سوێد و ئەڵمانیا پارتی یەکەم بووە و لە بەریتانیا لە هەندێ بنکە گۆڕان یەکەم بووە.