Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پارتی له‌ مووسڵ ٦ كورسی به‌ ده‌ست دێنێ و، چاوه‌ڕوانی كورسیی كۆتای شه‌به‌كیشه‌

 

مووسڵ-KDP.info-  به‌رپرسی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ مووسڵ گوتی، به‌پێی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان، شه‌ش كورسی به‌ ده‌ست دێنین و، پێشبینیی به‌ده‌ستهێنانی كورسیی كۆتای شه‌به‌كیش ده‌كه‌ین.

عیسمه‌ت ره‌جه‌ب، به‌رپرسی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ مووسڵ، به‌ ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێشتا ئه‌نجامه‌كان به‌ ته‌واوی ئاشكرا نه‌كراون و ده‌نگه‌كانی سنووری مووسڵ هه‌ندێك په‌رشوبڵاوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌شێك له‌ ده‌نگه‌كان له‌ مووسڵ و به‌شێك له‌ ده‌شتی نه‌ینه‌وا و به‌شێكیش له‌ناو ئاواره‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستانن، به‌ڵام به‌پێی ئه‌نجامه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان شه‌ش كورسی به‌ ده‌ست دێنین.''

عیسمه‌ت ڕه‌جه‌ب گوتیشی، ''بۆ كورسیی كۆتای شه‌به‌كیش كێبڕكێیه‌كی توند هه‌یه‌ و گه‌شبینین كه‌ كورسیی كۆتای شه‌به‌كیش بۆ ئێمه‌ بێت، هه‌رچه‌نده‌ زۆر رێگری له‌ ده‌نگده‌ران كراوه‌ له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌.''

بڵند ئیبراهیم