Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەسیحییەكانی دیانا و هەودیان: پشتگیری لە لیستی ١٨٤ دەکەین

سۆران-KDP.info-  پێكهاتەكانی دیانا و هەودیان پشتگیری بۆ لیستی ژمارە 184 دووپات دەكەنەوە، چونكە وەكو خۆیان دەڵێن، پارتی هەمیشە ئەوانی پاراستووە و دەپارێزێت و هەروەها هۆكارە بۆ ئەو پێكەوەژیانەی كە ئێستا لە كوردستان هەیە بۆیە دەنگ بە لیستی ژمارە 184 دەدەین.

بەرنامەی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، جەخت كردنەوەیە لەسەر بەدەستهێنانی مافی پێكهاتەكان، بۆیە مەسیحییەكان وەك پێكهاتەیەكی گرینگی كوردستان پشتیوانی خۆیان بۆ سەرخستنی لیستی ژمارە 184 ی پارتی دووپات دەكەنەوە.

سەرگیز حەنا، كەسایەتی مەسیحی لە دیانا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان دەڵێ، پارتی لە سەرەتای دامەزراندنیەوە تا ئەمڕۆ خۆ بە خەمخۆری پێكهاتەكانی زانیوە، بۆیە وەكو پێكهاتەی مەسیحی لە دیانا دەنگی ئێمە بۆ پارتی و كاندیدەكانی ئەو حزبەیە، چونكە پارتی هۆكاری سەقامگیری و پێكەوەژیانی ناوچەكەیە.

كانون هورمز، كەسێكی مەسیحی هەودیانە بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموكراتی كوردستان دیاركرد، ئێمە وەكو مەسیحییەكانی ناوچەكە بڕیارمانداوە رۆژی هەڵبژاردن هەموو روو لە سندووقەكانی دەنگدان بكەین دەنگ بە لیستی ژمارە 184 بدەین.
یاقو شم، كەسێكی دیكەی مەسیحییە و لە دیانا نیشتەجێیە، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: ئێمە رۆژانی ناوخۆش و ئاوارییمان بیر نەچۆتەوە، تاكە لیست كە بتوانێت بمان پارێزێت و درێژە بەو پێكەوەژیانە بدات لیستی ژمارە 184ی پارتییە، بۆیە داوا لە هەموو پێكهاتە و نەتەوەكان دەكەم بۆ ئەوەی بە ئازادانە بژین و بە مافەكانی خۆیان بگەن دەنگ بە پارتی بدەن.

هارون قەیسەر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد، لیستی ژمارە 184 زامنی مافی مەسیحییەكانە، زامنی ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكانی ئێمەیە، بۆیە پشتگیری خۆمان بۆ لیستی پارتی دەردەبڕین و داواش لە هەموو پێكهاتەكان دەكەین بۆ خۆشگوزەرانی و ئاوەدانی و ئەمنی زیاتر دەنگ بە پارتی بدەن".

ڕابین شێروانی