Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق کرد

هەولێر-KDP.info-  سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تازەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق کرد و لە دیدارەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر چوارەمین كۆنفڕانسی پەرەپێدانی پەیوەندیی ئابووریی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران كە لە شاری هەولێر بەسترا و بە هەنگاوێكی گرینگ و سەركەوتوو لە قەڵەم درا كە دەبێتە هۆی بەهێزتربوونی پەیوەندیی ئابووریی نێوان هەرێم و كۆماری ئیسلامی.

ڕۆژی چوارشەممە ٢ـی ٥ـی ٢٠١٨ لە سەلاحەددین سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی تازەی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران تاوتوو كرا و ڕۆشنایی خرایە سەر چوارەمین كۆنفڕانسی پەرەپێدانی پەیوەندیی ئابووریی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران كە لە شاری هەولێر بەسترا و بە هەنگاوێكی گرنگ و سەركەوتوو لە قەڵەم درا كە دەبێتە هۆی بەهێزتربوونی پەیوەندیی ئابووریی نێوان هەرێم و كۆماری ئیسلامی.
هەر لە كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی و دوا پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا. جێگەی ئاماژەپێكردنە لەو كۆبوونەوەیەدا مورتەزا عەبادی كونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر ئامادە بوو.