هه‌ولێر-KDP.info- ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری وزه گوتی، به هۆی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه گونجاوه بۆ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت، كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی نه‌وت، دەیانەوێ بێنە هەرێمی کوردستان.
هه‌رێمی كوردستان له ڕووی كه‌رتی نه‌وتەوە پێشكه‌وتنی زۆر باشی به‌ده‌ست هێناوه و ئێستا چه‌ندین كۆمپانیای جیهانی له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن و هه‌رێمی كوردستان بۆڕیی نەوتی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، كه له‌و ڕێگه‌یه‌وە نه‌وتی هه‌رێم هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان ده‌كرێت و جگه له‌وه‌ش، زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت و ڕۆژانه كیڵگه‌ی نوێی نه‌وت له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم ده‌دۆزرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش وای كردووه كه كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی جیهان هه‌رێمی كوردستان بكه‌نه ئامانج و بێن وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، له‌وانه كۆمپانیای ڕۆسنه‌فت بڕیاری داوه كاره‌كانی له هه‌رێمی كوردستان فراوانتر بكات.
راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری وزه، بێوار خنسی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "كۆمپانیای ڕۆسنه‌فت باسی له‌وه كردووه و حكوومه‌تی عێراقی ئاگادار كردووەته‌وه كه كاره‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان فراوانتر ده‌كه‌ن، ئینجا ئه‌مه هه‌موو كاره‌كان ده‌گرێته‌وه، گه‌ڕان له‌دوای كیڵگه‌ی نه‌وت و دروستكردنی بۆڕی و پێكه‌وه‌گرێدانی كیڵگه نه‌وتییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وت زیاتر بێت، بۆیه به هاتنی كۆمپانیای ڕۆسنه‌فت سه‌قامگیریی زیاتر لە ئابووریی هه‌رێمی كوردستاندا دروست ده‌بێت."
بێوار خنسی گوتی: "سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م قۆناغەدا هه‌وڵدانه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وت زیاتر بكات له ڕێگه‌ی ڕاكێشانی كۆمانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتەوە، له‌وانه كه ڕۆڵێكی گرنگیان هه‌یه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ ڕۆسنه‌فت هه‌یه و وه‌ختێك نه‌وتی پێیان فرۆشتووه و جگه له‌وه‌ش، هه‌وڵی هێنانی گازپرۆم و شێل و تۆتاڵ ده‌درێت و ده‌رفه‌تی كار زیاتر ده‌بێت و دۆخی ئابووریی هه‌رێم باشتر ده‌بێت، چونكه ڕۆژ به ڕۆژ نرخی نه‌وت زیاتر ده‌بێت و ئه‌مڕۆ نرخی نەوت گه‌یشته 74 دۆلار و ڕه‌نگه بگاته 80 دۆلار، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كۆمپانیاكانی نه‌وت هه‌وڵ بده‌ن بچنه ئه‌و شوێنانه‌ی نه‌وتی لێیه، له‌وانه‌ش هه‌رێمی كوردستان، كه ده‌وڵه‌مه‌نده بە نه‌وت." خنسی دەڵێت: "لە هه‌رێمی كوردستان ده‌رفه‌ت بۆ كاركردن له بواری نه‌وت ڕه‌خساوه، چونكه بۆڕیی نه‌وتی هه‌رێم گرێ دراوه به بازاڕی جیهانییەوە، بۆیه ئه‌مه‌ش وای كردووه كۆمپانیاكان هه‌وڵ ده‌ده‌ن بێنه هه‌رێمی كوردستان و به‌مه‌ش به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێم زیاتر ده‌بێت."
راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری وزه ڕوونیشی كرده‌وه: "هاتنی ئه‌و كۆمپانیایانه بۆ هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ریی زۆری ده‌بێت بۆ گه‌شه‌كردنی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان و ده‌رفه‌تی كار زیاتر ده‌بێت و داهاتیش زیاتر ده‌بێت و هه‌نگاو بۆ نه‌هێشتنی قه‌یرانی دارایی ده‌درێت، بۆیه پێویسته هه‌رێمی كوردستانیش هاوكار بێت."
بێوار خنسی باسی له‌وه‌ش كرد: "ئه‌گه‌ر ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر نه‌بان، ئێستا هه‌رێمی كوردستان له ڕووی ئابوورییەوە ده‌چوو قۆناغێكی زۆر پێشكه‌وتوو، چونكه هه‌رێمی كوردستان زۆر له بواری نه‌وتدا ده‌وڵه‌مه‌نده، بۆیه ئه‌گه‌ر ڕووداوه‌كانی داعش و 16ی ئۆكتۆبه‌ر نه‌بان، ئێستا به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێم ده‌گه‌یشته 2 ملیۆن به‌رمیل نەوت، كه ئه‌م ڕووداوانه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێم نەبوایە، هه‌رێمیش ده‌چووه قۆناغێكی دیكه."
خنسی ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كرد: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هاتنی كۆمپانیای ڕۆسنه‌فت زیاتر گرنگیی به كه‌رتی پیشه‌سازیی نه‌وتیش ده‌دات، به‌مه‌ش داهاتی هه‌رێمی كوردستان بۆ سێ‌جار هێنده‌ی ئێستا زیاتر ده‌بێت."
بڵند ئیبراهیم