Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پارتی لە ئەورووپا بانگەشەی هەڵبژاردنی دەست پێ کرد

ئەورووپا-KDP.info-  ئەمڕۆ لە ئەورووپا پارتی دیموکراتی کوردستان دەستی کرد بە بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ.

ئەمڕۆ ٢١ی ٤ی ٢٠١٨ لە چوارچێوەی بەرنامەی پارتی دیموكراتی کوردستاندا لە بەرلین، ھێمن ھەورامی و دڵشاد بارزانی، سەرپەرشتیاری لقی ٦ی پارتی لە ئەورووپا، دەرگای بانگەشەی ھەڵبژاردنیان واڵا كرد، كە سەرجەم بەرپرسی ناوچەكانی وڵاتانی ئەورووپا ئامادەی بوون. لە كۆبوونەوەكەدا ھەورامی ئاماژەی بەو ستراتیژە كرد كە پارتی ھەیەتی بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراق و ئەو ڕاسپاردە و پەیامانەی سەركردایەتیی حزبی پێ گەیاندن، كە دەشێ لە بانگەشەدا پیڕەو بكرێن.

لە دیوێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا دڵشاد بارزانی، وەك بەرپرسی لقی ٦ی پارتی لە ئەورووپا، بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن چەندین خاڵی تایبەت بە دیسپلینی حزبایەتی لە ئەورووپا خستەڕوو.

لە كۆبوونەوەكەدا بەرنامە و پلان بۆ ڕۆژانی بانگەشەی ھەڵبژاردن داڕێژرا و بە پێی پێویستی و ئاماری كوردان لە ئەورووپا ھەموو وڵاتان بەسەر دەكرێنەوە و بەرنامە و پلانی حزب بە ڕێكخراوەكان دەگەیەنڕێت و چەندان بەرنامەی جەماوەریش ڕێك دەخرێت.

 

سەنگەر ھەورامی