هه‌ولێر -KDP.info- به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، سه‌رباری ئه‌وه‌ی پارتی به شێوه‌ی هێمنانه بانگه‌شه ده‌كات، به‌ڵام له مووسڵ و دیاله حه‌شدی شه‌عبی و هێزی عێراقی هه‌یه، ڕێگرییان بۆ دروست ده‌بێت و پۆسته‌ری كاندیدانیان ده‌دڕێنن.
پارتی دیموكراتی كوردستان به لیستی 184 له ژێر دروشمی ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ كوردستان ده‌ستی به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كردووه، كه بڕیاره له 12ی مانگی داهاتوودا به‌رێوه بچێت و به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تیشی بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه داناوه، كه خاڵه‌كانی به‌رنامه‌كه زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و پاراستنی قه‌واره‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و مادده‌ی 140 و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ده‌كاته‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه، به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان، خه‌سرۆ گۆران، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "له سنووری هه‌موو لقه‌كانی ئێمه پرۆسه‌ی بانگه‌شی هه‌ڵبژاردن بۆ لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان له ژێر دروشمی ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ كوردستان ده‌ستی پێ كردووه، له هه‌موو پارێزگاکان و قه‌زاکان، له‌وانه هه‌ولێر و ئاكرێ و زاخۆ و سۆران و ناوچه‌كانی دیكه، ئێمه له به‌رنامه‌ماندا نییه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه كه‌رنه‌ڤاڵ و شایی و شتی له‌و جۆره بكه‌ین و ته‌نیا هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ین خه‌ڵك بچێته سه‌ر سندووقی ده‌نگدان، چونكه خه‌ڵكی ئێمه برینداره و كه‌ركووك داگیر كراوه و دووزخورماتووش خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌ربه‌ده‌ر كراوه و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان وه‌كو پێشوو نین و خه‌ڵكی ئێمه له قه‌یرانی داراییدایه، چونكه حكوومه‌تی عێراق پشكی هه‌رێم ڕه‌وانه ناكات، بۆیه به شێوه‌یه‌كی هێمنانه خه‌ڵكی خۆمان هان ده‌ده‌ین بچنه سه‌ر سندووقی ده‌نگدانه."
خه‌سرۆ گۆران گوتی: "ئه‌و لایه‌نانه‌ی له بانگه‌شه‌كانیاندا پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌نه ئامانج خه‌یاڵیان خاوه و پارتی هه‌ر پێشڕه‌وه و پارتی خه‌بات و كوردستانه و كاری پاراتی پاراستنی ده‌ستكه‌وتی كوردستانه و، ئێمه هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناكه‌ینه ئامانج، به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك زیاتر له‌وه‌ی ڕێگه پێدراوه هێرش بکاتە سه‌ر پارتی، حه‌تمەن وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه."
له‌باره‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، گۆران گوتی: "له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ئێمه له كه‌ركووك و سه‌ڵاحه‌دین به‌شداریمان نه‌كردووه، به‌ڵام له مووسڵ و دیاله حه‌شدی شه‌عبی و هێزی عێراقی هه‌یه، ڕێگریمان بۆ دروست ده‌بێت و ناهێڵن كاندیدانی ئێمه كار بكه‌ن و پۆسته‌ری ئێمه ده‌دڕێنن و له كه‌ركووك و سه‌ڵاحه‌دینیش ئه‌وانه‌ی به‌شدارییان كردووه با بچن ئاڵای كوردستان هه‌ڵده‌ن، بۆیه له دۆخێكین ئازادانه ناتوانین بانگه‌شەی هه‌ڵبژاردن بكه‌ین له‌و ناوچانه."
سه‌باره‌ت به پێشبینیی پارتی بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئێمه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ین كه پێگه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌م هه‌ڵبژاردنهدا به‌هێزتر بێت، به‌ڵام باسی ژماره‌ی كورسی ناكه‌ین و ته‌نیا هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ین ده‌نگه‌كانمان له جاری پێشوو زیاتر بێت."
بڵند ئیبراهیم