هه‌ولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، له ده‌ستپێكی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارتیدا له هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، مێژوو سه‌لماندوویه‌تى، به‌هێزبوونى پارتى، واته به‌هێزبوونى كوردستان. هاوكات جه‌ختی كرده‌وه، تا پارتى به‌هێز بێت، كوردستان پارێزراوتر، ئارامتر و سه‌قامگیرتره. چه‌نده پارتى به‌هێز بێت، هێنده شانسى به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانى گه‌لى كوردستان به هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كانییه‌وه زیاتره، ئه‌مڕۆى باشتره، ئاینده‌ى گه‌شتره.
ده‌قی گوتاری نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان:
هه‌ڤاڵانى به‌ڕێز،
ئێواره‌تان باش..
هه‌موو لایه‌كتان به‌خێربێن سه‌رچاو..
خۆشحاڵم كه ئه‌م ئێواره‌یه هه‌موومان لێره‌ین بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕابگه‌یه‌نین. هه‌ڵبژاردنێك كه بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان گرنگییه‌كى تایبه‌تى هه‌یه و تا پارتى ئه‌نجامى باشترى تێدا به ده‌ست بهێنێت، زیاتر له به‌رژه‌وه‌ندیى هه‌رێمى كوردستاندا ده‌بێت. تا پارتى تێدا به‌هێزتر بێت، پێگه و مافه ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان پارێزراوتر ده‌بن و ده‌ستكه‌وتى زیاتر بۆ هه‌رێمى كوردستان مسۆگه‌ر ده‌بن.
پارتى بۆ به‌دیهێنانى مافه‌كانى گه‌لى كوردستان و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كانى دامه‌زراوه و زیاتر له حه‌فتا ساڵه له‌م پێناوه‌دا خه‌بات ده‌كات و قوربانی ده‌دات و تێده‌كۆشێت. پارتى ئێستاش بۆ هه‌مان ئامانج ده‌یه‌وێت به‌هێزێكی گه‌وره‌وه له به‌غدا ئاماده بێت. ده‌یه‌وێت مافه ڕه‌وا و ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بپارێزێت و به ئاماده‌یى و پێگه‌ى خۆى له به‌غدا، هانى عێراق بدات و یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو كێشه و گرفته‌كان به دیالۆگ و به شێوه‌یه‌كى ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكرێن.
پارتى هیچ ده‌رفه‌تێكى بۆ ئاشتى له ده‌ست نه‌داوه و هه‌میشه ئاماده بووه به ساڵ گفتوگۆ بكات له‌پێناو ئاشتی، به‌ڵام نایه‌وێ یه‌ك ڕۆژش شه‌ڕ بێت له كوردستان. پارتى چۆن له خه‌بات و شۆڕشدا دلێرانه به‌رگرى له خاك و گه‌لى كوردستان كردووه، له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ و له خه‌باتى سیاسیش‌دا ده‌ستكه‌وتى گه‌وره‌ى بۆ گه‌لى كوردستان به‌ده‌ست هێناوه.
پارتى هه‌رگیز سازشى له‌سه‌ر مافه‌كانى گه‌لى كوردستان نه‌كردووه و هه‌رگیز سازشیش له‌سه‌ر مافه ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان ناكات. هه‌میشه له هه‌وڵ و كۆششدا بووه بۆ ئه‌وه‌ى گه‌لى كوردستان و خاكى پیرۆزی كوردستان پارێزراو بێت. بۆ هه‌میشه له‌سه‌ر ئه‌م ڕێبازه ـ ڕێبازى بارزانیى نه‌مر ـ ده‌مێنینه‌وه، كوردستان ده‌پارێزین و هه‌رگیز ڕێگه ناده‌ین كوردستان لاواز ببێت.
هه‌ڤاڵانى به‌ڕێز،
كوردستانییانى خۆشه‌ویست..
ئه‌زموونى عێراقى دواى ڕ‌ژێمى به‌عس، سه‌لماندى كه عێراق ناتوانێت بكه‌وێته سه‌ر ڕێگه‌ى ڕاستى سه‌قامگیرى و پێشكه‌وتن، ئه‌گه‌ر ڕێز له مافه ده‌ستوورییه‌كانى گه‌لانى عێراق و پێكهاته‌كانى نه‌گرێت. بوونى به‌هێزى پارتى له به‌غدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى دیكه‌ى عێراق و كوردستان، یارمه‌تیده‌رێكى گه‌وره‌یه بۆ ئه‌وه‌ى عێراق بخاته سه‌ر ڕاسته‌ڕێى فیدرالى و ڕێزگرتن له مافه ده‌ستوورییه‌كانى هه‌موو گه‌لان و پێكهاته‌كان. بۆیه ده‌بێ پارتى به هێزه‌وه له به‌غدا بێت.
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان چۆن له یه‌كه‌م ڕۆژى له‌دایكبوونییه‌وه، له دواى ڕاپه‌ڕینى نه‌وه‌د و یه‌كیشه‌وه تا ئێستا، وه‌ك گه‌وره‌ترین هێزى هه‌رێمى كوردستان ڕۆڵى سه‌ره‌كى ده‌گێڕێت، ده‌بێ به ئه‌زموونى ده‌وڵه‌مه‌ند و لێهاتوویى و به بڕواى پته‌وى به دۆز و مافه ڕه‌واكانى گه‌له‌كه‌ى، به پێشه‌نگى پاراستن و به‌رگریكردن له به‌رژوه‌ندییه‌كانى گه‌لى كوردستان و پێكهاته‌كانى له عێراق بمێنێته‌وه. هه‌ر ئه‌مه‌ش ئامانجى یه‌كه‌م و سه‌ره‌كیى پارتییه له به‌شداریكردنى له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقدا.
پارتى به ئه‌زموون سه‌لماندوویه‌تى كه سه‌رسه‌ختترین به‌رگریكار و پارێزه‌رى گه‌ل و خاك و مافه‌كانى كوردستانه و هه‌میشه قوربانیى مه‌زنى له‌و پێناوه‌دا پێشكه‌ش كردووه. هاووڵاتیانى كوردستان شاهیدن، ئه‌گه‌ر خۆڕ‌اگرى و قوربانیدان و به‌رگریى گیانفیدایانه‌ى پارتى نه‌بووایه، ڕووداوه‌كانى كۆتاییى ساڵى ڕابردوو به ته‌واوى چاره‌نووسى هه‌رێمى كوردستانیان ده‌گۆڕى و كه‌س بۆى نه‌ده‌كرا پێشبینیى ئه‌وه دۆخه سه‌خت و ئاڵۆزه بكات كه ڕووبه‌ڕووى هه‌رێمى كوردستان ده‌بووه‌وه. پارتى ئێستا به هه‌مان گیان و نه‌فه‌سى به‌رگرى و پاراستنى مافه‌كانى گه‌لى كوردستان، ده‌چێته هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراقه‌وه.
ده‌نگده‌رى كوردستان و كوردستانییان له هه‌ر كوێى عێراق و جیهان بن، كاتێك ده‌نگ به پارتى دیمو‌كراتى كورستان ده‌ده‌ن، دڵنییان له‌وه‌ى ده‌نگى ئه‌وانیش ده‌چێته پاڵ هه‌زاران هه‌زار ده‌نگى دیكه و هه‌موویان پێكه‌وه ده‌بنه هێزى پارێزه‌رى كوردستان. ده‌بێته ده‌نگێكى زیاتر بۆ دابینكردنى ئاینده‌یه‌كى باشتر بۆ كوردستان. بۆ مافى بڕیاردان له چاره‌نووس، مافێك كه پارتى هه‌میشه خه‌بات و كۆششى بۆ كردووه تا به شێوه‌یه‌كى ئاشتیانه به ده‌ست بێت، به هه‌مان شێوه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م ڕێبازه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌ڤاڵانى به‌ڕێز..
مێژوو سه‌لماندوویه‌تى، به‌هێزبوونى پارتى، واته به‌هێزبوونى كوردستان. تا پارتى به‌هێز بێت، كوردستان پارێزراوتر، ئارامتر و سه‌قامگیرتره. چه‌نده پارتى به‌هێز بێت، هێنده شانسى به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانى گه‌لى كوردستان به هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كانییه‌وه زیاتره، ئه‌مڕۆى باشتره، ئاینده‌ى گه‌شتره. بۆیه ئه‌ركى هه‌موو هه‌ڤاڵان و جه‌ماوه‌رى پارتییه كه وه‌ك هه‌میشه بیسه‌لمێنن پارتى هێزى یه‌كه‌مى كوردستانه. پارتی هێزی یه‌كه‌می كوردستان ده‌مێنێته‌وه، ئه‌ركى ئه‌وانه، ڕۆژى ده‌نگدان هه‌موویان ڕوو بكه‌نه سه‌ر سندووقه‌كان و به ده‌نگدان بۆ كاندیدانى پارتى، ده‌نگ بۆ پارێزه‌رانى مافه‌كانى گه‌لى كوردستان بده‌ن.
زۆر جار ناحه‌زان و ڕكه‌به‌ران و دوژمنانی ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه سارد بكه‌نه‌وه له‌وه‌ی كه تێكۆشان بكه‌ن و خه‌بات بكه‌ن له‌پێناو مافه ڕه‌واكانی گه‌لی كوردستان له‌ژێر ئاڵای پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌یه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه پارتی باڵباڵێنی تێدایه و یه‌كگرتوو نییه و بیروبۆچوونی جیاوازی هه‌یه. بێگومان هه‌بوونی بیروبۆچوونی جیاواز ئاساییه هه‌بێت، چونكه پارتی پارتێكى دیموكراته، به‌ڵام بێگومان پێتان ده‌ڵێم و دڵنیا بن كه پارتی پارتێكی یه‌كگرتووه و هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه خه‌بات ده‌كه‌ین له‌پێناو به‌دیهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و یه‌ك سه‌ركرده‌مان هه‌یه و له‌ژێر ئاڵای ئه‌و سه‌ركرده‌یه خه‌بات ده‌كه‌ین بۆ به‌دیهێنانی مافه‌كانی كوردستان.
هه‌ڤاڵان و خۆشه‌ویستان دڵنیا بن كه پارتی یه‌كگرتووه و له ئاینده‌شدا به كوێرایی ناحه‌زانمان به یه‌كگرتوویی ده‌مینێته‌وه و له‌پێناو مافه‌كانی گه‌لی كوردستانیش تێده‌كۆشێت. گه‌وره‌ترین نسكۆى شۆڕش ساڵی 1975 به‌سه‌ر ئه‌م حیزبه‌دا هات، پارتی چۆن خۆی ڕاگرت؟ نه به ئیمكانیات بوو، نه به هیچ شتێك بوو، به پشتیوانیی گه‌لی كوردستان خۆی ڕاگرت، ئه‌مڕۆش و جارێكی تریش له كاتێكدا كه دوژمنانی گه‌لی كوردستان و پارتی ئه‌و كاته یه‌كجار زۆر بوون، به خۆڕاگری و خه‌بات و پشتیوانی و قوربانیدانی ئه‌م تێكۆشه‌رانه‌ی كه ئه‌مڕۆ لێره دانیشتوون، پارتی جارێكی دیكه سه‌لماندی كه هێزی یه‌كه‌می كوردستانه و به هێزی یه‌كه‌می كوردستانیش ده‌مینێته‌وه. من مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه با ساردتان نه‌كه‌نه‌وه و دڵ‌سارد نه‌بن له‌وه، ئێمه یه‌كگرتووین و به یه‌كگرتووییش ده‌مێنینه‌وه و له‌م هه‌ڵبژاردنه و هه‌ڵبژاردنه‌كانی دیكه‌ش هه‌ر به هێزی یه‌كه‌می هه‌رێمی كوردستان ده‌مێنینه‌وه.
پارتى كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو مافه ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان مسۆگه‌ر بكات. ته‌واوى ده‌ستوورى عێراق و مادده‌ى 140 به‌تایبه‌تى جێبه‌جێ بكرێت، دۆخى سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى ئه‌و مادده‌یه ئاسایى بكرێته‌وه و ته‌واوى ئاواره‌كانى ئه‌و ناوچانه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆیان. بۆ ئه‌وه ده‌بێ پارتى وه‌ك ژماره‌یه‌كى قورس و هێزێكى گه‌وره له به‌غدا بێت.
ئێمه دڵنیاین، كوردستان دڵنیایه، كه هه‌ر وا ده‌بێت و به دڵسۆزى و هه‌وڵ و كۆششى ئێوه و كوردستانییانى خۆشه‌ویست، پارتى دیسان وه‌ك هێزى یه‌كه‌مى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا ده‌بێت. له‌وێ ده‌بێت و كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى لایه‌نه كوردستانییه‌كان له به‌غدا یه‌كده‌ست و یه‌كده‌نگ بن. له‌وێ ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى كوردستان، كوردستانییان به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه له ئاینده‌ى خۆیان و منداڵه‌كانیان له‌م وڵاته دڵنیا بن.
قورسایى و سه‌نگى پارتى و جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى له‌سه‌ر ئاستى عێراق له 2003ـه‌وه تا ئێستا، هه‌میشه واى كردووه له هه‌موو هاوكێشه سیاسییه‌كاندا حیسابی گه‌وره‌ی بۆ بكرێت، به دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌وڵی ئه‌وكاتی سه‌رۆك بارزانی نه‌بوایه زۆر له‌و مافه ده‌ستووریانه‌ی كه له ده‌ستووری عێراقدا جێگیر بوون، جێگیر نه‌ده‌كران. پارتی به سه‌ركردایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی هه‌وڵ و كۆششێكی بێوچانی دا بۆ جێگیربوونی ئه‌و مافه ده‌ستووریانه له ده‌ستووری عێراقدا.
هه‌ڤاڵانى به‌ڕێز،
كوردستانییانى ئازیز..
پارتى پێكهاته‌یه‌كى گرنگى پرۆسه‌ى سیاسیى عێراقه و هه‌رواش ده‌مێنیته‌وه. بڕواى به پێكه‌وه‌ژیانێكى ئاشتیانه هه‌یه له‌سه‌ر بنه‌ماى شه‌راكه‌تێكى ڕاسته‌قینه له عێراق كه تیایدا سه‌رجه‌م مافه‌كانى گه‌لى كوردستان و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كانى توركمان، كلدان، سریان، ئاشوورى، ئه‌رمه‌ن، عه‌ره‌ب، موسڵمان، مه‌سیحى، ئێزدى، فه‌یلى، شه‌به‌ك و هه‌مووانى دیكه، ده‌سته‌به‌ر ببن.
له كۆتاییدا سه‌رى ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گیانى پیرۆزى شه‌هیدانى كوردستاندا داده‌نوێنین، سڵاو له كه‌سوكار و خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بێت، سڵاو له خۆڕاگریى پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان بێت كه پارێزه‌ری ئه‌م وڵاته‌ن، سڵاو له پارێزه‌ر و هێزه ئه‌منییه‌كانى كوردستان بێت، سڵاو له ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان.
جارێكى دیكه به ڕێز و سوپاس و پێزانینه‌وه، ده‌ڕوانینه خۆڕاگریى گه‌لى كوردستان له بارودۆخه سه‌خت و دژواره‌كاندا كه به ناهه‌ق به‌سه‌ر گه‌لى كوردستاندا سه‌پێنرا و دڵنیایان ده‌كه‌ینه‌وه به پشتگیری‌یان له پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، مافه‌كانیان پارێزراو ده‌بن و ئاینده‌یه‌كى باشتریش چاوه‌ڕوانیان ده‌كات.
ئیتر هه‌موومان پێكه‌وه، بۆ ئاینده‌یه‌كى باشتر، بۆ ده‌سكه‌وتى زیاتر، بۆ پاراستنى زیاترى ئارامى و سه‌قامگیرى، ڕۆژى هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر سندووقه‌كانى ده‌نگدانین بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگ به كاندیدانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بده‌ین و هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه له‌م ڕۆژه‌دا ده‌نگ به لیستى 184 پارتی دیموكراتی كوردستان بده‌ین.
كۆتا قسه‌م ئه‌وه‌یه، ئێمه له ناوخۆماندا زۆر جار باس له‌وه ده‌كه‌ین ده‌ڵێین كه ئێمه هه‌ندێك جار ئه‌وه‌نده بڕوامان به‌خۆمان هه‌یه وه‌كو پارتی هه‌ندێك شت پشتگوێ ده‌خه‌ین و گرنگی به‌وه ناده‌ین به‌یه‌كه‌وه بچینه سه‌ر سندووقی ده‌نگدان، هه‌ڤاڵان ئێوه ده‌بێت له‌بیرتان بێت یه‌ك ده‌نگیش بۆ ئێمه گرنگه، بۆیه داوا ده‌كه‌م، تكا ده‌كه‌م ئه‌م پرسه زۆر به جددی وه‌ربگیرێت، من ده‌زانم گله‌یی و كێشه هه‌یه، به‌ڵام ڕۆژی هه‌ڵبژاردن ڕۆژی ئه‌وه نییه باسی ئه‌و شتانه بكه‌ین و ده‌بێت ئه‌و شتانه هه‌مووی بده‌ینه لایه‌ك، پارتی زۆر گه‌وره‌تره له‌وه، ئه‌گه‌ر پارتی به‌هێز بێت، ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردستان ده‌پارێزرێن، بۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت پشتگوێ بخرێت و ئه‌و ڕۆژه نابێت یه‌ك ده‌نگیش به‌فیڕۆ بڕوات و هه‌مووتان ده‌بێت بچنه سه‌ر سه‌ندووقه‌كانی ده‌نگدان. هیوادارم سه‌ركه‌وتوو بن و به خۆشی یه‌كتر ببینه‌وه و ئاهه‌نگ و جه‌ژن به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی لیسته‌كه‌مان لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بگێڕین.
ئێواره‌یه‌كى خۆشتان بۆ ده‌خوازم.
سوپاستان ده‌كه‌م.