Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پارتی بانگەشەی هەڵبژاردن لە دەره‌وەی شنگال دەکات

شنگال-KDP.info- قایمقامی قەزای شنگال ڕایگەیاند، بانگەشەی هەڵبژاردن دەستی پێ کردووە، بەڵام حەشدی شەعبی ڕێگا نادات پارتی بانگەشەی خۆی لە شنگال ئەنجام بدات.

مەحەما خەلیل، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "دوای دەستپێکردنی هەڵبژاردن لە سەرجەم عێراق، بەڵام حەشدی شەعبی ڕێگا نادات پارتی لە شنگال بانگەشەی هەڵبژاردن بکات و بانگەشەی هەڵبژاردن مافێكی ڕەوایە، چونکە دەنگدەر لە کوێ بن، مافی ئەو حزبەیە بانگەشە لەوێش بکات."

پەیوەست بەم پرسەش، قادر قاچاخ، بەرپرسی لقی شنگالی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لەبەر ئەوەی زیاتر لە ٨٥% خەڵکی شنگال لە پارێزگای دهۆکە ئێمە بانگەشەی هەڵبژاردن لە دهۆک دەکەین و ناچینە شنگال بانگەشە لەوێ بکەین."

بەرپرسی لقی شنگالی پارتی گوتیشێ: "هیچ دەزگایەیی پارتی لە نێو شنگالدا نییە تا بانگەشە لە شنگال بکات، بەڵام بە دڵنیاییەوە کادر و ئەندامانی پارتی لە نێو شنگالدا هەن و ئەوان دەنگ بە پارتی دەدەن."

پارتی دیموکراتی کوردستان بە لیستی ژمارەی ١٨٤ و بە دروشمی دەستکەوتی زیاتر بۆ کوردستان پشكداری هەڵبژاردنەکان دەبێت.

كــاروان بـــاعەدری