هه‌ولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ١٦/٤/٢٠١٨، لە ئاهەنگێکدا كه له هۆڵی شه‌هید سه‌عد عه‌بدوڵڵا لە شاری هەولێر به‌ڕێوه‌چوو، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە فەرمی دەستپێکردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان ژماره 184ى بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕاگەیاند.
بەڕێز نێچیرڤان بارزانی لە وتارێکدا، ویڕای ڕاگەیاندنی هەڵمەتی بانگەشەی لیستی پارتی، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی بۆ هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراق بە گرنگ وەسف کرد بەوەی کە "بەدەستهێنانی ئەنجامی زیاتر بۆ پارتی دەبێتە هۆی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هەریمی کوردستان" و لەو بارەیەوە گوتی: "تا پارتى بەهێزتر بێت، پێگه و مافه ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان پارێزراوتر ده‌بن و دەستكه‌وتى زیاتر بۆ هه‌رێمى كوردستان مسۆگه‌ر ده‌بن."
بەڕێزیان ئاماژەی بە خەبات و تێکۆشان و قوربانیدانی حەفتا ساڵەی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد لە پێناو بەدیهێنانى مافه‌كانى گه‌لى كوردستان بە هەموو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كانییەوە و گوتی: "پارتى ئێستاش بۆ هه‌مان ئامانج ده‌یه‌وێت به هێزێکی گەورەوە له به‌غدا ئاماده بێت و دەیەوێت مافه ڕەوا و ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بپارێزێت و به ئاماده‌یى و پێگه‌ى خۆى له به‌غدا، هانى عێراق بدات و یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو كێشه و گرفته‌كان به دیالۆگ و به شێوه‌یه‌كى ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكرێن."
بەڕێز جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، سیاسەتی ئاشتیخوازانەی حزبەکەی دووپات کردەوە و ڕایگەیاند: "پارتى هیچ ده‌رفه‌تێكى بۆ ئاشتى له ده‌ست نەداوه و هه‌میشه ئاماده بووه به ساڵ گفتوگۆ بكات لەپێناو ئاشتی، به‌ڵام نایەوێت یەک ڕۆژ شه‌ڕ بێت لە کوردستان. پارتى چۆن له خه‌بات و شۆڕشدا دلێرانه به‌رگری له خاك و گه‌لى كوردستان كردووه، له‌سەر مێزى گفتوگۆ و له خه‌باتى سیاسیش‌دا ده‌ستكه‌وتى گه‌وره‌ى بۆ گه‌لى كوردستان به‌ده‌ست هێناوه."
بەرێز نێچیرڤان بارزانی پێداگری لەسەر سووربوونی پارتی کردەوە لەسەر سازشنەکردن لە مافە ڕەوا و دەستوورییەکانی هەڕیمی کوردستان و هەوڵدانی بەردەوام بۆ پاراستنی گەل و خاکی پیرۆزی کوردستان، ئەوەشی بۆ "ڕێبازی بارزانیی نەمر" گەڕاندەوە بەوەی کە "كوردستان دەپارێزین و هه‌رگیز ڕێگه ناده‌ین کوردستان لاواز ببێت."
بەڕێز نێچیرڤان بارزانی لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا بە بۆنەی دەستپێکردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، باسی لە ئه‌زموونى عێراقى دواى ڕ‌ژێمى به‌عس کرد کە سه‌لماندى ناتوانێت بكەوێته سه‌ر ڕێگه‌ى ڕاستى سه‌قامگیرى و پێشكه‌وتن، ئه‌گه‌ر ڕێز له مافه دەستوورییەكانى گه‌لانى عێراق و پێكهاته‌كانى نه‌گرێت. لەو بارەیەوە گوتی: "بوونى به‌هێزى پارتى له به‌غدا لەگه‌ڵ لایه‌نه‌كانى دیكه‌ى عێراق و كوردستان، یارمه‌تیده‌رێكى گه‌وره‌یه بۆ ئه‌وه‌ى عێراق بخاته سه‌ر ڕاسته‌ڕێى فیدراڵى و ڕێزگرتن له مافه دەستوورییه‌كانى هه‌موو گه‌لان و پێكهاته‌كان. بۆیه ده‌بێ پارتى به هێزه‌وه له به‌غدا بێت."
بەڕێز نێچیرڤان بارزانی مێژووی پڕ سەروەریی پارتی بەبیر ئامادەبووان هێنایەوە کە لە ڕۆژی دامەزراندییەوە تا دەگاتە ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان و قۆناغەکانی دواتری خەبات، وەک گەورەترین هێزی هەرێمی کوردستان ڕۆڵی سەرەکی و گرنگی هەبووە، لەو ڕووەوە بە پێویستی زانی "به ئه‌زموونى ده‌وڵه‌مه‌ند و لێهاتوویى و به بڕواى پته‌وى به دۆز و مافه ڕه‌واكانى گه‌له‌كه‌ى، به پێشه‌نگى پاراستن و به‌رگریكردن له بەرژوەندییەكانى گه‌لى كوردستان و پێكهاته‌كانى له عێراق بمێنێته‌وه. هه‌ر ئه‌مه‌ش ئامانجى یه‌كه‌م و سه‌ره‌كیى پارتییه له به‌شداریكردنى له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنەرانى عێراقدا."
"پارتى به ئه‌زموون سه‌لماندوویه‌تى كه سه‌رسه‌ختترین به‌رگریكار و پارێزه‌رى گه‌ل و خاك و مافه‌كانى كوردستانه و هه‌میشه قوربانیى مه‌زنى له‌و پێناوه‌دا پێشكه‌ش كردووه". بەڕێزیان لەو پەیوەندییەدا هاووڵاتیانى كوردستانی بە شاهید گرت کە "ئه‌گه‌ر خۆڕ‌اگرى و قوربانیدان و به‌رگریى گیانفیدایانه‌ى پارتى نه‌بووایه، ڕووداوه‌كانى كۆتاییى ساڵى ڕابردوو به ته‌واوى چاره‌نووسى هه‌رێمى كوردستانیان ده‌گۆڕى و كه‌س بۆى نه‌ده‌كرا پێشبینیى ئه‌و دۆخه سه‌خت و ئاڵۆزه بكات كه ڕووبه‌ڕووى هه‌رێمى كوردستان دەبووه‌وه". بۆیە ڕایگەیاند "پارتى ئێستا به هه‌مان گیان و نه‌فه‌سى به‌رگرى و پاراستنى مافه‌كانى گه‌لى كوردستان، ده‌چێته هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراقه‌وه."
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، دەنگدەرانی کوردستان و کوردستانییانی دڵنیا کردەوە کە "له هه‌ر كوێى عێراق و جیهان بن، كاتێك دەنگ به پارتى دیمو‌كراتى كورستان ده‌ده‌ن، دڵنیان له‌وه‌ى ده‌نگى ئه‌وانیش ده‌چێته پاڵ هه‌زاران هه‌زار ده‌نگى دیكه و هه‌موویان پێكه‌وه ده‌بنه هێزى پارێزه‌رى كوردستان. ده‌بێته دەنگێكى زیاتر بۆ دابینكردنى ئاینده‌یه‌كى باشتر بۆ كوردستان". هەروەها سەبارەت بە مافى بڕیاردان له چاره‌نووسی خەڵکی کوردستانیش، بەڕێزیان گوتی "ئەوە مافێكە كه پارتى هه‌میشه خه‌بات و كۆششى بۆ كردووه تا به شێوه‌یه‌كى ئاشتیانه به ده‌ست بێت، به هه‌مان شێوه‌ش له‌سه‌ر ئەم ڕێبازەی به‌رده‌وام ده‌بێت."
بەڕێز نێچیرڤان بارزانی ئەوەی بۆ ئامادەبووان دووپات کردەوە کە "مێژوو سەلماندوویەتى، به‌هێزبوونى پارتى، واته به‌هێزبوونى كوردستان. تا پارتى به‌هێز بێت، كوردستان پارێزراوتر، ئارامتر و سه‌قامگیرتره. چه‌نده پارتى به‌هێز بێت، هێنده شانسى به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانى گه‌لى كوردستان به هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كانییه‌وه زیاتره، ئه‌مڕۆى باشتره، ئاینده‌ى گه‌شتره". لەو ڕووەوە بە ئه‌ركى هه‌موو هه‌ڤاڵان و جەماوه‌رى پارتى زانی كه "وه‌ك هه‌میشه بیسه‌لمێنن پارتى هێزى یه‌كه‌مى كوردستانه، پارتی هێزی یەکەمی کوردستان دەمێنێتەوە". هەروەها بە ئه‌ركى ئه‌وانی دانا کە "ڕۆژى ده‌نگدان هه‌موویان ڕوو بكه‌نه سه‌ر سندووقه‌كان و به ده‌نگدان بۆ كاندیدانى پارتى، ده‌نگ بۆ پارێزه‌رانى مافه‌كانى گه‌لى كوردستان بده‌ن."
بەڕێز جێگری سەرۆکی پارتی باسی لە هەوڵی دوژمنان و ناحەزانی پارتی کرد بۆ بڵاوکردنەوەی پروپاگەندە لەسەر ئەوەی گوایە لەناو پارتیدا باڵباڵێن هەیە، لەو بارەیەوە گوتی: "زۆر جار ناحه‌زان و ڕكه‌به‌ران و دوژمنانی ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه سارد بكه‌نه‌وه له‌وه‌ی كه تێكۆشان و خه‌بات بكه‌ن له پێناو مافه ڕه‌واكانی گه‌لی كوردستان له‌ژێر ئاڵای پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌و پڕوپاگەنده‌یه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه پارتی باڵباڵێنی تێدایه و یه‌كگرتوو نییه و بیروبۆچوونی جیاوازی هه‌یه. بێگومان هه‌بوونی بیروبۆچوونی جیاواز ئاساییه هه‌بێت، چونكه پارتی پارتێكی دیموكراته، به‌ڵام بێگومان پێتان ده‌ڵێم و دڵنیا بن كه پارتی پارتێكی یه‌كگرتووه و هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه خه‌بات ده‌كه‌ین له‌پێناو به‌دیهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و یه‌ك سه‌ركرده‌مان هه‌یه و له‌ژێر ئاڵای ئه‌و سه‌ركرده‌یه خه‌بات ده‌كه‌ین بۆ به‌دیهێنانی مافه‌كانی كوردستان."
هەروەها هه‌ڤاڵانی پارتی دڵنیا کردەوە كه "پارتی یه‌كگرتووه و له ئاینده‌شدا به‌كوێرایی ناحه‌زانمان به یه‌كگرتوویی ده‌مێنێته‌وه و له‌پێناو مافه‌كانی گه‌لی كوردستانیش تێده‌كۆشێت". لەو بارەیەوە خۆڕاگریی پارتی بەبیر هێنایەوە لە "گه‌وره‌ترین نسكۆى شۆڕش ساڵی 1975 به‌سه‌ر ئه‌م حزبه‌دا هات"، گوتی: " ئەوە نه به ئیمكانیات بوو نه به هیچ شتێك، به پشتیوانیی گه‌لی كوردستان خۆی ڕاگرت، ئه‌مڕۆش و جارێكی دیکەش له‌كاتێكدا كه دوژمنانی گه‌لی كوردستان و پارتی ئه‌و كاته یه‌كجار زۆر بوون، به خۆڕاگری و خه‌بات و پشتیوانی و قوربانیدانی ئه‌م تێكۆشه‌رانه‌ی كه ئه‌مڕۆ لێره دانیشتوون، پارتی جارێكی دیكه سه‌لماندی كه هێزی یه‌كه‌می كوردستانه و به هێزی یه‌كه‌می كوردستانیش ده‌مینێته‌وه". دووپاتیشی کردەوە "با ساردتان نه‌كه‌نه‌وه و دڵ‌سارد نه‌بن له‌وه، ئێمه یه‌كگرتووین و به یه‌كگرتووییش ده‌مێنینه‌وه و له‌م هه‌ڵبژاردنه و هه‌ڵبژاردنه‌كانی دیكه‌ش هه‌ر به هێزی یه‌كه‌می هه‌رێمی كوردستان ده‌مێنینه‌وه."
بەڕێزیان گوتی: "پارتى كار ده‌كات بۆ مسۆگەرکردنی سەرجەم مافه ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و جێبەجێکردنی ته‌واوى ده‌ستوورى عێراق و مادده‌ى 140 بەتایبه‌تى، دۆخى سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى ئه‌و مادده‌یه ئاسایى بكرێته‌وه و ته‌واوى ئاوارەكانى ئه‌و ناوچانه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆیان. بۆ ئه‌وه ده‌بێ پارتى وه‌ك ژماره‌یه‌كى قورس و هێزێكى گه‌وره له به‌غدا بێت."
بەڕێز نێچیرڤان بارزانی لە وتارەکەیدا دڵنیایی ئەوەی دا کە "بە دڵسۆزى و هه‌وڵ و كۆششى ئێوه و كوردستانییانى خۆشه‌ویست، پارتى دیسان وه‌ك هێزى یه‌كه‌مى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا ده‌بێت. له‌وێ ده‌بێت و كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى لایه‌نه كوردستانییەكان له به‌غدا یه‌كده‌ست و یه‌كده‌نگ بن. له‌وێ ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى كوردستان، كوردستانییان به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه له ئاینده‌ى خۆیان و منداڵه‌كانیان لەم وڵاتە دڵنیا بن."
سەبارەت بە ڕۆڵ و سەنگی سەرکردایەتیی پارتیش ئاماژەی بەوە کرد کە "قورسایى و سه‌نگى پارتى و جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى له‌سه‌ر ئاستى عێراق له 2003ـه‌وه تا ئێستا، هه‌میشه واى كردووه له هه‌موو هاوكێشه سیاسییه‌كاندا حیسابی گه‌وره‌ی بۆ بكرێت، به دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌وڵی ئه‌وكاتی سه‌رۆك بارزانی نه‌بوایه زۆر له‌و مافه ده‌ستووریانه‌ی كه له ده‌ستووری عێراقدا جێگیر بوون، جێگیر نه‌ده‌كران. پارتی به سه‌ركردایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی هه‌وڵ و كۆششێكی بێوچانی دا بۆ جێگیربوونی ئه‌و مافه ده‌ستووریانه له ده‌ستووری عێراقدا."
بەڕێز جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، حزبەکەی بە پێکهاتەیەکی گرنگی سیاسی لە عێراق وەسف کرد و ئەوەی بۆ خەڵکی کوردستان دووپات کردەوە کە "پارتى پێكهاته‌یه‌كى گرنگى پرۆسه‌ى سیاسیى عێراقه و هه‌رواش ده‌مێنیته‌وه. بڕواى به پێكه‌وه‌ژیانێكى ئاشتیانه هه‌یه له‌سه‌ر بنه‌ماى شه‌راكه‌تێكى ڕاسته‌قینه له عێراق كه تیایدا سه‌رجه‌م مافه‌كانى گه‌لى كوردستان و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كانى توركمان، كلدان، سریان، ئاشوورى، ئه‌رمه‌ن، عه‌ره‌ب، موسڵمان، مه‌سیحى، ئێزدى، فه‌یلى، شه‌به‌ك و هه‌مووانى دیكه، ده‌سته‌به‌ر ببن."
بەڕێز نێچیرڤان بارزانی لە بەردەوامیی وتارەکەیدا، سه‌رى ڕێز و نه‌وازشی له‌به‌رده‌م گیانى پیرۆزى شه‌هیدانى كوردستاندا دانەواند و سڵاوی نارد بۆ كه‌سوكار و خانەوادەى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، هەروەها سڵاوی نارد بۆ خۆڕاگریى پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان وەک پارێزەرانی وڵات، له پارێزه‌ر و هێزه ئەمنییەكان، هەروەها ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان.
بەڕێزیان جارێكى دیكه دووپاتی کردەوە کە "به ڕێز و سوپاس و پێزانینه‌وه، ده‌ڕوانینه خۆڕاگریى گه‌لى كوردستان له بارودۆخه سه‌خت و دژواره‌كاندا كه به ناهه‌ق به‌سه‌ر گه‌لى كوردستاندا سه‌پێنرا و دڵنیایان ده‌كه‌ینه‌وه به پشتگیری‌یان له پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، مافه‌كانیان پارێزراو ده‌بن و ئاینده‌یه‌كى باشتریش چاوەڕوانیان دەکات." هەربۆیە لەپێناو ئاینده‌یه‌كى باشتر، ده‌سكه‌وتى زیاتر و پاراستنى زیاترى ئارامى و سەقامگیرى، داوای کرد هەمووان پێکەوە لە ڕۆژى هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر سندووقه‌كانى دەنگدان ئامادە بن بۆ دەنگدان بە لیستی ١٨٤ی پارتی و هەڵبژاردنی پاڵێوراوانی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان.
بەڕێز نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆتاییی وتارەکەیدا بە بۆنەی دەستپێکردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان ژماره 184ـه‌وه بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، گرنگیی بەشداریکردنى لە پڕۆسەی هەڵبژاردن دووپات کردەوە و گوتی: "ئێمه له ناوخۆماندا زۆر جار باس له‌وه ده‌كه‌ین ده‌ڵێین كه ئێمه هه‌ندێك جار ئه‌وه‌نده بڕوامان به خۆمان هه‌یه وه‌كو پارتی هه‌ندێك شت پشتگوێ ده‌خه‌ین و گرنگی به‌وه ناده‌ین به‌یه‌كه‌وه بچینه سه‌ر سندووقی ده‌نگدان، هه‌ڤاڵان، ئێوه ده‌بێت له‌بیرتان بێت یه‌ك ده‌نگیش بۆ ئێمه گرنگه، بۆیه داوا ده‌كه‌م، تكا ده‌كه‌م، ئه‌م پرسه زۆر به جددی وه‌ربگیرێت، من ده‌زانم گله‌یی و كێشه هه‌یه، به‌ڵام ڕۆژی هه‌ڵبژاردن ڕۆژی ئه‌وه نییه باسی ئه‌و شتانه بكه‌ین و ده‌بێت ئه‌و شتانه هه‌مووی بده‌ینه لایه‌ك، پارتی زۆر گه‌وره‌تره له‌وه، ئه‌گه‌ر پارتی به‌هێز بێت، ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردستان ده‌پارێزرێن، بۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت پشتگوێ بخرێت و ئه‌و ڕۆژه نابێت یه‌ك ده‌نگیش به‌فیڕۆ بڕوات و هه‌مووتان ده‌بێت بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان". بۆیە هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن کە "به خۆشی یه‌كتر ببینه‌وه و ئاهه‌نگ و جه‌ژن به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی لیسته‌كه‌مان لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بگێڕین."