Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

کونسووڵی تورکیا: بە سەقامگیریی هەرێم خۆشحاڵین

هەولێر-KDP.info-  سكرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان, فازڵ میرانی، پێشوازی لە کونسووڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر کرد و کونسووڵی تورکیا ڕایگەیاند کە بە سەقامگیریی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵن.

سكرتێرى مەكتەبى سیاسى پارتی دیموكراتى كوردستان، فازڵ میرانى، پێشوازیى لە كوونسوڵى گشتیی توركیا لە هەولێر، هاكان كاراجاى كرد و لە دانیشتنێكدا باسی پوختەیەك لە ڕەوشى كوردستان و خۆئامادكردنى هێزە سیاسییەكانى هەرێم بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق كرد. میرانى باسى لە پێوەندیى دووقۆڵیى نێوان حكوومەت و گەلى توركیا و هەرێمى كوردستان كرد و بە سەركەوتوو وەسفی كرد. میرانى بە تێروتەسەلى بیروڕاى پارتى دیموكراتى كوردستان سەبارەت بە ڕەوشى عێراق و پێشهاتە تازەکان خستەڕوو. كوونسووڵى گشتیى توركیا لە هەولێر زۆر سوپاسى مەكتەبى سیاسیى پارتى كرد بۆ ڕەخساندنى ئەم دیدارە و خۆشحاڵیى خۆى بە ڕەوش و سەقامگیریى هەرێمى كوردستان دەربڕى و هیواى سەركەوتنى بۆ هەرێمى كوردستان خواست.