هەولێر-KDP.info- كه‌مال كلچدارئۆغلو، سه‌رۆكى گشتیى پارتى گه‌لى كۆماریى توركیا (CHP) له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا سه‌ره‌خۆشى له سەرۆکوەزیرانی کوردستان نێچیرڤان بارزانی کرد.
كه‌مال كلچدارئۆغلو، سه‌رۆكى گشتیى پارتى گه‌لى كۆماریى توركیا (CHP) له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانى ـ ى برایان، سه‌ره‌خۆشى له به‌ڕێزیان كرد.
كلچدارئۆغلو ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12/4/2018 له په‌یوندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا، هه‌روه‌ها هاوده‌ردى و هاوخه‌میى خۆى له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى و خانه‌واده‌ى بارزانى ده‌ربڕى و هیواى خواست ئه‌مه دوایین خه‌م و كۆستیان بێت و خواى گه‌وره خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شت شاد بكات.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه و پێشكه‌شكردنى سه‌ره‌خۆشى، سوپاسى به‌ڕێزیانى كرد.