هەولێر-KDP.info- فازڵ میرانی ڕایدەگەیێنێ، پارتی دیموكراتی كوردستان داوای كرد كه هه‌ڵبژاردنی كوردستان له مانگی نیسان ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام یه‌ك حیزب له‌گه‌ڵی نه‌بووە، "ته‌حه‌ددا ده‌كه‌ین یه‌ك حیزب له‌گه‌ڵ ئێمه بووبێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن بكرێت، ئێ خۆ هه‌ڵبژاردنی وڵاتێك به ته‌نها به حیزبێك ناكرێت." گوتیشی، "هه‌رلایەنێک به‌شی خۆی وه‌رده‌گرێته‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌ڵام ئه‌وان بیانه‌وێت هه‌ر خۆیان هه‌بن و ئێمه نه‌بین، ئه‌وا كه‌س كچی خۆی ناكات به قوربانی كوڕی خه‌ڵك."
فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ، له به‌شی دووه‌می گفتۆگۆ تایبه‌ته‌كه‌ی به‌شی كوردیی ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌ڵێت "ته‌حه‌دا ده‌كه‌ین وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان تاكه لایه‌ن بوین داوامان كرد هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت به‌ڵام هیچ لایه‌نێكی سیاسی ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌بوون هه‌ریه‌ك بیانویه‌كی ده‌هێنایه‌وه"، ده‌شڵێت "سه‌رۆكی حكوومه‌ت داوای كرد كه هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆ ببنه‌وه بۆ چارەكردنی دۆخی سیاسی، کەچی كۆمه‌ڵێك له‌و حیزبانه‌ی ئێستا خۆپیشاندان ده‌كه‌ن، پۆزشیان هێنایه‌وە و گوتیان گوتیان ئێمه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه به‌شدار نابین تا ئه‌م حكوومه‌ته نه‌ڕووخێت و حكوومه‌تێكی ئینتیقالی دروست نه‌كرێت، ئێمه‌ش پێمانگوتن ئه‌م حكوومه‌ته ناڕووخێت ئه‌گه‌ر ئێوه تا سه‌دساڵی تریش نه‌یه‌ن، مه‌گه‌ر به هه‌ڵبژاردن نه‌بێت، دێن یا نا كه‌یفی خۆتانه."
پەرلەمانی نوێ، هەڵبژاردن بۆ پۆستی سەرۆک هەرێم یەکلا دەکاتەوە
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا هه‌ڵبژاردن بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كرێت فازڵ میرانی گوتی "ئه‌و بابه‌ته‌مان ڕاسپاردووه بۆ په‌رله‌مانی نوێ و لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستوورێك بۆ هه‌رێمی كوردستان، ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێم و شێوازی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه دامانناوه بۆ لیژنه‌ی ده‌ستوور، ئیتر كێ كاندید بێت ئێمه كێشه‌مان نییه."
له به‌شی یه‌كه‌می دیداره‌كه‌ی به‌شی كوردیی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ فازڵ میرانیدا، له‌باره‌ی دواخۆپیشاندانه‌كانی ناوچه‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك، میرانی گوتبووی "له ناوه‌ڕۆكدا ئه‌وانه‌ی له پشت ئه‌و خۆپیشاندانانه‌وه‌ن، هه‌ندێك لایه‌نی سیاسیین كه نایانه‌وێت زه‌مینه‌ی هه‌ڵبژاردن بڕه‌خسێت و مه‌به‌ستیانه هه‌ڵبژاردنه‌كان له كوردستان دوا بخرێت."
له به‌شی دووه‌می گفتوگۆكەدا سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی كه ئه‌و هێزه سیاسیانه‌ی به گوته‌ی خۆی له كوردستان خۆپیشاندان ده‌كه‌ن تا هه‌ڵبژاردنه‌كان دوا بخه‌ن، فازڵ میرانی ڕوونی كرده‌وه "هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به كورد دوا نا‌خرێت، به‌ڵام لێت ناشارمه‌وه له عێراقیش هه‌وڵی ئه‌وه دراوه كه هه‌ڵبژاردنه‌كان دوا بخرێت.
سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان و فرۆشتنی كارت و ساخته‌كردنی كارتی ده‌نگدان، ئه‌م وڵاتانه چونكه دیموكراتیه‌تیان وه‌ك مه‌بده‌ئێك ئیستیعاب نه‌كردووه كه هه‌ڵبژاردن به‌شێكه له دیموكراتی، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و شتانه‌ی لێ ڕوو ده‌دات، بڕۆ له به‌غدا بزانه له‌سه‌ر كارتفرۆشتن چ هه‌رایه‌كه، كارتێكی ده‌نگدان نرخی بووەته سه‌د دۆلار به‌س بۆ ئه‌وه‌ی نه‌چێت بۆ ده‌نگدان، كارت به كاندیدێك ده‌فرۆشن. ئه‌م وڵاتانه به‌م شێوه‌یه‌ن ئینجا داوایش ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ده‌مانه‌وێت وه‌ك چیكۆسلۆڤاكیا و ڤێتنام بین، ئێ كاكه تۆ كۆمه‌ڵگاكه‌ت دۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك ئه‌و وڵاتانه نییه، ئێ ئه‌مه به قسه نابێت، ده‌بێت به كردار كۆمه‌ڵگاكه‌ت وابێت."
فازڵ میرانی گوتیشی "ئێمه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان داوامان كرد كه هه‌ڵبژاردنی كوردستان له مانگی نیسان ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام یه‌ك حیزب له‌گه‌ڵمان نه‌بوو. ته‌حه‌ددا ده‌كه‌ین یه‌ك حیزب له‌گه‌ڵ ئێمه بووبێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن بكرێت، ئێ خۆ هه‌ڵبژاردنی وڵاتێك به ته‌نها به حیزبێك ناكرێت، له‌گه‌ڵ هه‌موو حیزبه‌كان باسمان كردووه، هه‌ریه‌كه‌یان پاساوی خۆی هه‌بوو، یه‌كێك گوتی زه‌مینه‌سازی نییه، یه‌كێكی تر گوتی یاساكه ده‌ستكاری ده‌كه‌ین، به‌ڵام له ڕاستیدا هیچ كامیان ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌بوون، ئاماده‌ین له‌گه‌ڵیان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته قسه‌شیان له‌گه‌ڵ بكه‌ینه‌وه."
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌وه‌شی گوت "ئێمه داوامان كرد هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم له پێش هه‌ڵبژاردنی عێراق بكرێت، داوامان كرد به یه‌ك لیست به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی عیراق بكه‌ین، نه‌هاتن. هه‌تا گوتمان باشه با هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌كه پێكه‌وه بكرێت، به‌ڵام نه‌كرا و ملیان نه‌داوه‌ته به‌ر، هه‌مویان ده‌زانن ڕای پارتی چی بووه."
هیچ حه‌ساسیه‌ت و نیگه‌رانیمان نییه به دروستبوونی هه‌رلایه‌ن و لیستێكی نوێ
ده‌رباره‌ی دروستبوونی لیست و حیزب و قه‌واره نوێیه‌كان و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ده‌نگی لایه‌نه‌كان، فازڵ میرانی گوتی "ئێمه له‌گه‌ڵ ڕای ئازادی و فره‌ییداین، ئێمه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان هیچ حه‌ساسیه‌ت و نیگه‌رانیمان نییه به دروستبوونی هه‌رلایه‌ن و لیستێكی نوێ. كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕه‌نگه چه‌ند ده‌نگده‌رێك له‌م لایه‌ن یا له‌و لایه‌ن ببات، به‌ڵام وه‌ك پارتی ئێمه جه‌ماوه‌ر و ده‌نگده‌ری جێگیری خۆمان هه‌یه، تاڕاده‌یه‌كی زۆریش بڕوامان به خه‌ڵكی خۆمان هه‌یه و، هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردوویش سه‌لماندی، به‌ڵام دوابڕیاریش بڕیاری میلله‌ته نه‌ك ئه‌م حیزب و ئه‌و حیزب."
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌روه‌ها گوتیشی "من كەسێكی قانونیم، ناڵێم كاریگه‌رییان هه‌ر نابێت نه‌خێر، به‌ڵام كاریگه‌ری له‌سه‌ر پارتی زۆر زۆر كه‌متره له‌چاو حیزبه‌كانی تر، من ناتوانم پێشبینی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌م چونكه هه‌ڵبژاردن وه‌ك یاریی تۆپی پێیه، موفاجه‌ئاتی ئیجابی و سلبییشی تێدا هه‌یه، به‌ڵام وه‌ك پارتی حه‌ساسیه‌تمان له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكی نوێی وه‌ك دكتۆر به‌رهه‌م و كاك شاسوار یا هه‌رلایه‌نێكی دیكه نییه."
ده‌رباره‌ی دۆخی كوردستان و پێشبینییه‌كان بۆ داهاتووی دۆخی سیاسیی هه‌رێم، فازڵ میرانی گوتی "ئه‌گه‌ر عه‌قڵ ئیداره‌ی پڕۆسه‌كه نه‌كات ئه‌وا كه‌س قازانج ناكات و هه‌مومان زیانمه‌ند ده‌بین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به عه‌قڵ مامه‌ڵه‌مان كرد، ئه‌وا هه‌موومان قازانج ده‌كه‌ین له پێشدا میلله‌ته‌كه‌مان."
كه‌س كچی خۆی ناكات به قوربانی كوڕی خه‌ڵك
له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌دا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا پارتی دیموكراتی كوردستان هیچ ده‌سپێشخه‌ریی هه‌یه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان، فازڵ میرانی گوتی "جه‌نابی سه‌رۆك داوای كردبوو كه به‌ره‌یه‌كی سیاسی له هه‌موو حیزبه‌كان پێك‌بێت، به‌ڵام ئه‌وان بیانه‌وێت خۆیان هه‌بن و ئێمه نه‌بین، ئه‌مه نابێت. خۆی هه‌ریه‌كه‌ی به‌شی خۆی وه‌رده‌گرێته‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌ڵام ئه‌وان بیانه‌وێت هه‌ر خۆیان هه‌بن و ئێمه نه‌بین، ئه‌وا كه‌س كچی خۆی ناكات به قوربانی كوڕی خه‌ڵك."
میرانی گوتیشی "سه‌رۆكی حكوومه‌ت داوای كرد كه هه‌موولایه‌نه‌كان كۆ ببنه‌وه بۆ چاره‌كردنی دۆخی سیاسی، بەڵام كۆمه‌ڵێك له‌و حیزبانه‌ی ئێستا خۆپیشاندان ده‌كه‌ن، پۆزشیان هێنایه‌وە و گوتیان ئێمه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه به‌شدار نابین تا ئه‌م حكوومه‌ته نه‌ڕووخێت و حكوومه‌تێكی ئینتیقالی دروست نه‌كرێت، ئێمه‌ش پێمانگوتن ئه‌م حكوومه‌ته ناڕووخێت ئه‌گه‌ر ئێوه تا سه‌دساڵی تریش نه‌یه‌ن، مه‌گه‌ر به هه‌ڵبژاردن نه‌بێت، دێن یا نا كه‌یفی خۆتانه."
ئایا ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن له كوردستان بكرێت، هه‌ڵبژاردن بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمیش ده‌كرێت؟، فازڵ میرانی لە وەڵامدا ڕایگه‌یاند "پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم له موقابیلاتی كیانێكی فیدراڵه کە كوردستانه، ئه‌م بابه‌ته‌مان خستووەته ئه‌ستۆی په‌رله‌مانی داهاتوو و لیژنه‌ی ده‌ستووری، ئیتر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێم و شێوازی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه دامانناوه بۆ لیژنه‌ی ده‌ستوور، ئیتر كێ كاندید بێت ئێمه كێشه‌مان نییه."