هه‌ولێر-KDP.info- رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتی له‌نده‌نی له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به گۆڕانكارییه‌كانی ئیداره‌ی ئه‌مریكا داوه و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نێو ڕاپۆرته‌كه بێ، دامه‌زراندنی به‌رپرسانی نوێ له‌لایه‌ن دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له به‌غدا هه‌بووه و ناوه‌نده سیاسیییه‌كانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه.
ڕاپۆرته‌كه‌ی ڕۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یات، پێشبینی ئه‌وه ده‌كات، ئه‌و گۆڕانكاریانه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر بارودۆخی عێراق هه‌بێت، به‌تایبه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئێستای عێراق.
ترامپ پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو رایگه‌یاند: "هێربه‌رت مكماسته‌ر، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له پۆسته‌كه‌ی لاداراوه و له بری ئه‌و باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، جۆن بۆڵتن دامه‌زرێنراوه" كه به هه‌ڵوێسته تونده‌كانی به‌رامبه‌ر ئێران ناسراوه. ئه‌و گۆڕانكارییه‌ش پاش چه‌ند رۆژێكی كه‌مه له دوورخستنه‌وه‌ی ریكس تیله‌رسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه و دانانی مایك پۆمپیۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگریی ناوه‌ندی ئه‌مریكا له شوێنه‌كه‌ی.
ئه‌لحه‌یات ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه‌ی عێراق كه زۆر له ئێرانه‌وه نزیكن، له‌و گۆڕانكاریانه نیگه‌رانن و تووشی دڵه‌ڕاوكێ بوون، به‌تایبه‌تی له كاتێكدایه ده‌نگوباسی توندتربوونی هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی تاران گه‌رم بووه.
به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌نیش به پێچه‌وانه‌وه له سیاسه‌تی ئێران به‌رامبه‌ر به عێراق ده‌ڕوانن به‌تایبه‌تی له پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوودا. ئه‌و ناوه‌ندانه پێیانوایه ئێران هه‌ڵوێسته‌كانی كه‌مترین گرژی تێدا ده‌بێت و به‌شێوازێكی دیكه كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق داده‌نێت.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، به‌شێكی ناوه‌نده‌كانی بڕیاری ئێرانی، له هاوپه‌یمانێك ده‌گه‌ڕێن تا یارمه‌تییان بدات له گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ واشنتن، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئێستای عێراقیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به باشترین بژارده ده‌زانن تا ئه‌و ئه‌ركه له ئه‌ستۆ بگرێت.
له به‌رامبه‌ردا ئه‌و لایه‌نه توندڕه‌وانه‌ی له عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری ئێران و سوپای پاسدارانه‌وه نزیكن، ده‌یانه‌وێت كۆنترۆڵی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق بكه‌ن، ئه‌ویش له رێگه‌ی كه‌سانی وه‌ك هادی عامری و نووری مالیكی، به‌و هۆیه‌شه‌وه بازنه‌ی ململانێكانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا فراوانتر بكه‌ن و عێراق بكه‌نه مه‌یدانی ئه‌و ململانێیه.
كه‌سانی نزیك له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، بۆ رۆژنامه‌كه‌یان ئاشكرا كردووه و گوتوویانه، پێده‌چێت عه‌بادی بۆ قۆناغی داهاتوو بژارده‌ی ئه‌مریكا و ئێران و عه‌ره‌بیش بێت. به‌ڵام نیگه‌رانییه‌كه ئه‌وه‌یه واشنتن داوا له سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتووی عێراق بكات هه‌ڵوێستێكی یه‌كلاكه‌ره‌و روونی به‌رامبه‌ر ئێران هه‌بێت، ئه‌وه‌ش بۆ عه‌بادی زۆر قورس ده‌بێت كه به "پیاوی راگرتنی هاوسه‌نگی" ناسراوه.
ئه‌لحه‌یات ئاماژه‌شی داوه، پارتی دیموكراتی كوردستان به دامه‌زراندنی جۆن بۆڵتن خۆشحاڵه، چونكه كه‌سێكه به پاڵپشتیكاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناسراوه. به‌گوێره‌ی پێشبینیی رۆژنامه‌كه، دامه‌زراندنی بۆڵتن، ئه‌و هاوكێشه‌یه ده‌گۆڕێت كه به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادی پاش ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان به‌سه‌ر كورددا سه‌پێنراوه.
ئه‌سیل نوجێفی كه پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وا به‌و گۆڕانكارییه دووچاری دڵه‌ڕاوكێ بووه و له توێتێكدا ده‌ڵێت: "پێشبینی ده‌كه‌م عێراق ببێته مه‌یدانی ململانێی خوێناوی نێوان ئێران و ئه‌مریكا".
به‌گوێره‌ی پێشبینیی چاودێران كه رۆژنامه‌كه خستوویه‌تییه روو، 10 تا 40 كورسیی هێزه بچووكه‌كان له پاش هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق كه بڕیاره 12/5/2018 ئه‌نجام بدرێت، ده‌بنه پارسه‌نگی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كوتله‌ی زۆرینه و كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌و ھێزانه‌یش زۆر ده‌خایه‌نێت و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه ده‌رگا بۆ ده‌ستتێوه‌ردانی ئێران و ئه‌مریكا زیاتر ده‌كرێته‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتییه سیاسییه‌كان درووست بكه‌ن و یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
ئه‌لحه‌یات-كوردستان٢٤