Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

شاندی پەرلەمانی كوردستان، دۆخی عەفرین لەگەڵ سێناتی فەڕەنسا تاوتوو دەكات

 

پاریس-KDP.info- لە چوارچێوەی سەردانەكەیاندا بۆ دەرەوەی وڵات، ڕۆژی ١٩ی ئاداری2018، شاندی پەرلەمانی كوردستان لە باڵاخانەی ئەنجوومەنی سێناتی فەڕەنسا، لەگەڵ ژمارەیەك سیناتۆری فەڕەنسایی، سەرۆكی لیژنەی بەرگری و لیژنەی پەیوەندیی دەرەوە و سەرۆكی گرووپی دۆستایەتیی فەڕەنسا و كوردستان لە ئەنجوومەنی سێنات، كۆ بووەوە.

لە ‌سەرەتای كۆبوونەوەكەدا، شاندی پەرلەمان سوپاس و ستاییشی پەرلەمان و خەڵكی كوردستانیان لە ڕێگەی سیناتۆرەكانەوە پێشكەش بە حكوومەت و گەلی فەڕەنسا كرد، بۆ پشتیوانی و پشتگیرییان لە گەلی كوردستان، هەر لە بڕیاری ٦٨٨ی ئەنجوومەنی ئاساییش و دوای ڕاپەرینەوە تا شەڕی تیرۆریستانی داعش و ،پاشان هەڵگرتنی گەمارۆی دیپلۆماسیی لەسەر كوردستان كە فەڕەنسا ڕۆڵی گرینگی هەبووە.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا، بە وردی باس لە دۆخی عەفرین و كارەساتی مرۆیی عەفرین و ناوچەكە كرا و، داوا لە وڵاتی فەڕەنسا كرا، ڕوڵی خۆی بگێڕێ لە وەستاندنی ئەو كارەساتە مرۆییە و هاوكاریكردنی لێقەومان.

هەڵبژاردنی دابێی عێراق و كوردستان و شەڕی تیرۆریستانی داعش و ڕەوشی ئاوارەكان و پێكەوەژیانی هەرێمی كوردستان و گفتوگۆ و دانوستاندنی نێوان هەولێر و بەغدا، تەوەرێكی دیكەی گفتوگۆكان بوو.

شایەنی باسە، شاندەكەی پەرلەمان پێك هاتووە لە، جێگری سەرۆكی پەرلەمان دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی، سكرتێری پەرلەمان بێگەرد تاڵەبانی، سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی ئومێد خۆشناو و، سەرۆكی فڕاكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی بەهزاد زێباری.