عه‌فرین -KDP.info- گوته‌بێژی هۆزه‌عه‌ره‌به‌كانی مووسڵ دەڵێ، داوامان لە هۆزەعەرەبەکان کردووە سەروماڵی کوردەکان لە عەفرین بپارێزن، لەسەر داوای ئێمەیش کۆمەڵێک کەس دەستگیرکران کە ماڵە کوردەکانیان تاڵان دەکرد.
دوای ئەوەی بۆ ماوەی ٥٧ رۆژ عەفرین بەرگری کرد، دوێنێ تورکیا و سوپای ئازادی سووریا عەفرینیان داگیر کرد، بەو هۆیەشەوە نزیکەی یەک ملیۆن کورد ئاوارە بوون.
مزاحم شێخ ئه‌لحویت، گوته‌بێژی هۆزه‌عه‌ره‌به‌كانی مووسڵ، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند:"دوای ئاواره‌بوونی كورد له‌عه‌فرین هه‌ڵساین به‌ئاگاداركردنه‌وه‌ی شێخی هۆزه‌عه‌ره‌به‌كانی عه‌فرین و داوامان لێ‌كردن سه‌روماڵی كورده‌كان بپارێزن، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی له ناوچه‌كەدا روونه‌دات.
مزاحم شێخ ئه‌لحویت گوتیشی، دوای داواكاری ئێمه هۆزه‌كان ده‌ستیان بە لێكۆڵینەوە کرد وژماره‌یه‌ك كه‌سیان ده‌ستگیركرد كه ماڵ وحاڵی كوردیان تاڵان ده‌كرد و دواتریش ئه‌و كه‌سانەیان راده‌ستی دادگا و لایه‌نی پێوه‌ندیدار کرد.
دەشڵێ، ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه ناده‌ین دەستدرێژی بکرێتەسەر کورد، دەبێ برایه‌تی نێوان كورد وعه‌ره‌ب بپارێزرێ، وەک چۆن هەرێمی کوردستان دەرگای بۆ عەرەبەکان کردەوە وەهایش ئێمە بەردەوام دەبین و، لە پێوەندی دەبین لەگەڵ هۆزەعەرەبەکان تا سەروماڵی کوردەکان بپارێزن.
بڵند ئیبراهیم