هه‌ولێر-KDP.info- گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، ئه‌مڕۆ دوای زیاتر له مانگێك له ڕاگرتنی هێڵی ته‌له‌فۆنی نۆرماڵ له هه‌رێمی كوردستان، به‌غدا بڕیاری دا كه هێڵه‌كان جارێكی دیكه بكه‌ونه‌وه كار.
پێش مانگێك ده‌سته‌ی گشتیی په‌یوه‌ندی و ڕاگه‌یاندی عێراق به بیانووی نه‌بوونی مۆڵه‌ت له لایه‌ن ده‌سته‌كه‌ی ئه‌وانەوە بڕیاری ڕاگرتنی هێڵی نۆرماڵی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد، ئه‌مه‌ش وای كرد كێشه‌ی زۆر بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان دروست بێت، چونكه هه‌موو ژماره ته‌له‌فۆنی ده‌زگا ئه‌منی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر هێڵی نۆرماڵ بوونه، بۆیه ئه‌و ده‌زگایانه به ناچاری ژماره‌یه‌ك ته‌له‌فۆنی موبایلیان بڵاو كرده‌وه، تاوه‌كو هیڵه‌كانی نۆرماڵ ده‌كه‌ونه‌وه كار.
ئومێد محه‌مه‌د ساڵح، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌غدا به بیانووی نه‌بوونی مۆڵه‌تەوە هێڵه‌كانی تەلەفۆنی نۆرماڵی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد، ئه‌مڕۆ به‌فه‌رمی ئه‌و بڕیاره‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و هێڵه‌كانی نۆرماڵ جارێكی دیكه ده‌كه‌ونه‌وه كار."
ئومێد محه‌مه‌د ساڵح گوتیشی: "بڕیاره‌كه ئه‌مڕۆ ده‌رچووه و هه‌ركاتێك ڕێكاره ته‌كنیكییه‌كان ته‌واو بوون، هێڵه‌كان كارا ده‌كرێن و كار ده‌كه‌نه‌وه."
بڵند ئیبراهیم