هەولێر-KDP.info- نوێنەرى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە فەرەنسا شوێنگرتنه‌وه‌ی هاوپەیمانێتیى شەڕى داعش به ناتۆ به ئه‌رێنی بۆ كورد ناو ده‌بات، به‌رپرسی لقی 5ی پارتی‌یش له به‌غدا پێی وایه گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورد هاوته‌ریب نه‌بن، ئه‌وا به شێوه‌یه‌كی گشتی سوودێكی ئه‌وتۆی بۆ كورد نابێت.
هاوپەیمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی شەڕى داعش لە عێراق و سووریا، کە ئەمەریکا سەرۆکایەتى دەکات و لە ساڵى 2014، له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تیی باراك ئۆبامادا بۆ لێدانى داعش پێکهات، ئێستا وردە وردە ئەو هاوپەیمانییەتییە کارەکانى بەرەو کۆتایى دەچێت.
ئەمەریکا پێشنیازێکى هەیە کە ناتۆ شوێنى ئەو هاوپەیمانییەتییە بگرێتەوە، ناتۆش ئەمەریکا سەرۆکایەتى دەکات تا بەو ڕیگەیەوە فەرەنسا، ئەلمانیا و بەریتانیا و وڵاتانی تر لە عێراق و سووریا بمێننەوە.
رێکخراوى پەیمانى باکوورى ئەتلەسى (ناتۆ) ڕۆژى 4ى نیسانى سالى 1949 بە بەشداریى 12 وڵات لە واشنتۆن پێک هێنرا، ئەم ڕێکخراوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى هەڕەشەکانى سۆڤییەتى جاران و پەیماننامه‌ى وارشۆ دامەزراوە، بارەگاى ناتۆ سەرەتا لە پاریس بووە، دواتر ساڵى 1966 گواستراوەتەوە بۆ برۆکسل، پایتەختى بەلجیکا، 1982 ژمارەى ئەندامەکانى ناتۆ گەییشته 16 ئەندام، ئەو پەیماننامەیە دوو دەوڵەتى ئەمەریکاى باکوور بە وڵاتانى خۆرئاواوە دەبەستێتەوە.
ئێستا ژمارەى ئەندامانى ناتۆ 28 وڵاتە و، یەکێک لە کارەکانى بریتى بوو لە بڕیاردان لە بەشدارىکردنى لە شەڕى قاعیدە پاش ڕووداوەکەى 11 سێپتامبەر، بە گوێرەى ماددەى پێنجى پەیماننامەکەش هێرشکردنە سەر هەر ئەندامێکى ناتۆ بە واتاى هێرشکردنه سەر سەرجەم ئەندامانى ناتۆ دێت.
د. عەلى دۆڵەمەڕى، نوێنەرى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە فەرەنسا، بە ماڵپەڕى فەرمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگەیاند: "فەرەنسا ئێستا ڕۆلى گرینگ لە یەکێتیى ئەوروپا دەگێرێ و دۆستى کوردە و بەهێزبوونى پێگەى فەرەنسا بۆ کورد سوودى خۆى هەیە، چونکە فەرەنسا دەریخست کە تاکە وڵاتە پشتگیرى لە کوردەکان دەکات و لە کاتى تەنگانەدا پشتى کوردى گرتووە، ئەوان بە ئاشکرا بە کوردیان گوتووە کە ئێمە دۆستى ئێوەین."
دۆڵەمەڕى گوتیشى: "ئەگەر ناتۆ شوێنى هاوپەیمانێتیى شەڕى داعش لە عێراق و سووریا بگرێتەوە، ئەوا بارودۆخەکە بۆ کورد دەگۆڕێ، چونکە فەرەنسا و ئەڵمانیاش لە ناتۆ ئەندامن، ئەوانە دۆستى کوردن و بوونى ئەوانە لەوانەیە سوود بە هەرێم بگەیەنێت." دەربارەى پێگەکەى ناتۆ، کە ئاخۆ لە هەولێر، یان لە بەغدا ده‌بێت؟ به بڕوای ئه‌و، پێگه‌ی ناتۆ نه له هه‌ولێر ده‌بێت و نه له به‌غدا.
شوان محەمەد ته‌ها، به‌رپرسی لقی 5ی پارتی له به‌غدا به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئه‌مه‌ریكا به‌شداری له شه‌ڕی داعش كرد و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی تایبه‌تی له ناوچه‌كه هه‌یه به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداری ئه‌و ناوچانه نابێت، بوونی ناتۆ و نه‌بوونی له ناوچه‌كه‌دا كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی نابێت، چونكه په‌یوه‌ندییه‌كی ستراتیژی له نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراقدا هه‌یه."
ناوبراو پێی وایه ئه‌گه‌ر ناتۆ ببێته شوێنگره‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌وا له‌وانه‌یه بۆ كورد سوودی هه‌بێت به مه‌رجێك به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان یه‌كتربڕ نه‌بن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، به‌لام ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان هاوته‌ریب نه‌بن، ئه‌وا به شێوه‌یه‌كی گشتی سوودێكی ئه‌وتۆی بۆ كورد نابێت.
هه‌ڵكه‌وت محمد