هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: "پێشوازی له بڕیاری كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان ده‌كه‌ین كه ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند و گووتی، هیوادارین بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كانی دیكه و مووچه‌ش پشت به ده‌ستوور ببه‌سترێت".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13/3/2018 له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا و له وه‌ڵامی رۆژنامه‌وانان، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی فڕۆكه‌خانه‌كان و رهتكردهوهی بودجه له‌لایه‌ن سهرۆككۆمارهوه رایگه‌یاند و گوتی، به‌ڕێوه‌بردنی فڕۆكه‌خانه‌كان به گوێره‌ی ده‌ستوور روونه كه ده‌بێت چی بكرێت و هه‌ندێك پرسی ته‌كنیكی و هونه‌رییه، ئه‌و ده‌ستووره كه له عێراق هه‌یه، له‌و چوارچێوه‌یه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، له باره‌ی ورده‌كارییه‌كانیش وه‌زیری ناوخۆ سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات و به گوێره‌ی كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌كانیش نێوان ئێمه‌ش، فڕۆكه‌خانه‌كان ده‌كرێنه‌وه.
سه‌باره‌ت به بوودجه‌ش ڕایگه‌یاند، هه‌مووان و به‌غداش ده‌زانن هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان زۆر نیگه‌رانن له‌و پرۆژه‌یاسایه و داواكاری هاووڵاتییانی هه‌رێم و حكوومه‌ت به هه‌نده‌وه وه‌ربگیرێن.
هه‌روه‌ها له باره‌ی ناردنی مووچه‌وه، رایگه‌یاند، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا دوێنێ شه‌و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پێی راگه‌یاندووه، فڕۆكه‌خانه‌كان ده‌كرێنه‌وه و كێشه‌ی مووچه‌ش چاره ده‌كرێت و هه‌ندێك له‌و مووچه‌یه ده‌نێرێت، هیواداریشن هه‌ردوو پرسه‌كه چاره بكرێن و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت چاره بكرێـن.
له باره‌ی كێشه‌كانی دیكه‌ش، رایگه‌یاند، ئه‌وه هه‌نگاوی یه‌كه‌مه و گرنگه به ئاراسته‌یه‌كی راست و ده‌ستپێكردنه، به‌ڵام هه‌موو شتێك له یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌وه ده‌ستپێده‌كات، پرسی چاره‌سه‌ركردنی فڕۆكه‌خانه‌كانیش، وه‌ك ناردنی هه‌ندێك بوودجه، هه‌ردووكیان پرسی گرنگن و جێگه‌ی سوپاس و ده‌ستخۆشییه بۆ سه‌رۆك وه‌زیران، عه‌بادی، به‌و رووحیهتهوه ده‌توانین هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
نێچیرڤان بارزانی راشیگه‌یاند، تا ئێستا روون نییه ئه‌و مووچه‌یه‌ی ده‌ینێرین به چ شێوازێك ده‌بێت، ئه‌وانه له به‌غدا هاتوون وردبینی بكه‌ن، له وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندرووستی و په‌روه‌رده، وه‌كو مه‌بده‌ئ هه‌یه كه مووچه‌كه دێت، به‌ڵام ورده‌كارییه‌كانی دیار نییه، ئه‌گه‌ر هه‌بێت ئێمه‌ش حه‌ڵكی لێ ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه.
سه‌باره‌ت به پرۆژه یاسای چاكسازی، هه‌مووان ده‌زانن هه‌موو فراكسیۆنه‌كان كارییان له‌سه‌ر كرد، به‌و هیوایه‌ن ئه‌و پرۆژه‌یه وه‌كو ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم داوای كردووه په‌سه‌ند بكرێت و بخرێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له باره‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كان رایگه‌یاند، پرسیاره‌كه تهكنیكیكهوه ده‌بێت له فڕۆكه‌خانه بپرسرێت، هه‌روه‌ها روونی كرده‌وه، سوپاسی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌م و بڕیار به‌ده‌ست ئه‌و بووه بۆ جێبه‌جێكردنی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان.
نێچیرڤان بارزانی راشیگه‌یاند، كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌س فڕۆكه‌خانه و بودجه نییه و شتی دیكه‌ش هه‌یه، سرووشتی عێراق وایه، روون نییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، ئه‌گه‌ر هه‌با ئێستا هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌ده‌ما، به بۆچوونی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ئێستا ده‌ستیان پێكراوه، كه‌م نین و دیارن، هیواداریشن دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان بگه‌نه چاره‌سه‌ری دیكه بۆ ته‌واوی پرسه‌كان. گومان له‌وه‌دا نییه، سته‌مێكی زۆر له هه‌رێمی كوردستان كراوه له پرسی بوودجه، به‌داخه‌وه زۆر به ئه‌نقه‌ست ئه‌و ئیشه كراوه، ناكرێت هه‌ڵسوكه‌وتی له‌و شێوه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌رێمێك بكرێت له چوارچێوه‌ی عێراق و ده‌بێت مافی هه‌رێمی كوردستانیش بدرێت، به‌داخه‌وه له یاسای بودجه به هیچ شێوه‌یه‌ك ره‌چاو نه‌كراوه و زۆر له‌وه كه‌متره كه به‌شی هه‌رێمه، خۆشحاڵیشین كه سه‌رۆك كۆمار پرۆژه‌كه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه و هیوادارن فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانیش كاری له‌سه‌ر بكه‌ن و ره‌چاوی مافی هه‌رێم بكه‌ن و چاره‌سه‌ری یاسایی ببیننه‌وه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئێمه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش، كێشه‌ی زۆرمان بۆ درووست بووه، هه‌ماهه‌نگی زۆر له نێوان ئێمه و به‌غدا هه‌یه و تیرۆریستانمان راده‌ستی به‌غدا كردووه‌ته‌وه، تیرۆر هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر هه‌موو پێكهاته‌كان، وه‌ك كورد، عه‌ره‌ب، توركمان، كریستیان، ههماههنگیشیمان له‌سه‌ر تیرۆر له‌گه‌ڵ به‌غدا زیاتریش ده‌بێت له بواری ئه‌منی.
له باره‌ی تیرۆركردنی پێشمه‌رگه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، به فه‌رمی ناتوانن هیچ لایه‌نێك تۆمه‌تبار بكه‌ین، تا لێكۆڵینه‌وه نه‌كرێت و ته‌واو نه‌بێت، به‌ڵام وه‌ك مه‌بده‌ئ هه‌موو كارێكی تیرۆریستی ئیدانه ده‌كه‌ن.
له باره‌ی دابه‌شكردنی ئه‌و مووچه‌یه‌ی له به‌غداوه دێت، به سیسته‌می پاشه‌كه‌وت ده‌بێت یان نا. رایگه‌یاند، گرنگ ئه‌وه‌یه بزانن ئه‌وان چۆن ده‌ینێرن، با به‌دیار بكه‌وێت بڕه‌كه‌ی چه‌نده، ئینجا بڕیار ده‌ده‌ن چۆن ده‌بێت.
هه‌روه‌ها گووتی، ده‌ستوور ئه‌وه‌ی دیاریكردووه، ئه‌و ناوچانه‌ی "جێناكۆكن" هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌مێننه‌وه تا به رێككاری ده‌ستووری كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، جا ئه‌و شوێنانه له ده‌ست هه‌ر لایه‌نێك بێت، هه‌رێم یان به‌غدا، به‌و شێوه‌یه ده‌مێننه‌وه، چاره‌سه‌ریش له ده‌ستووردا دیاریكراوه، ده‌بێت ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرێت تا چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكرێن، ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غداش قسه‌مان كردووه، ئێمه پێشبینی ناكه‌ین به مانگێك و دوومانگ كێشه‌كانمان چاره بكرێن، هه‌نگاو به هه‌نگاو ته‌واوی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه، هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت ته‌واوی كێشه‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و عێراق چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكرێن، به‌ڵام واباشتره هه‌ردوولا به یه‌كه‌وه ئیداره‌ی مه‌له‌فی ئه‌و ناوچانه بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی كه‌متر هه‌بێت.
هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه، ده‌یه‌وێت ته‌واوی كێشه‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و عێراق چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكرێن، به‌ڵام واباشتره هه‌ردوولا به یه‌كه‌وه ئیداره‌ی مه‌له‌فی ئه‌و ناوچانه بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی كه‌متر هه‌بێت.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ده‌ستوور ئه‌وه‌ی دیاریی كردووه، ئه‌و ناوچانه‌ی "جێناكۆكن" هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌مێننه‌وه تا به رێكاری ده‌ستووری كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، جا ئه‌و شوێنانه له ده‌ست هه‌ر لایه‌نێك بێت، هه‌رێم یان به‌غدا، به‌و شێوه‌یه ده‌مێننه‌وه، چاره‌سه‌ریش له ده‌ستووردا دیاریی كراوه، ده‌بێت ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرێت تا چاره‌ی كێشه‌كان بكرێن، ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدایش قسه‌مان كردووه، ئێمه پێشبینی ناكه‌ین به مانگێك و دوومانگ كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكرێن، هه‌نگاو به هه‌نگاو ته‌واوی كێشه‌كان چاره ده‌كه‌ن.
هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه، هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت ته‌واوی كێشه‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و عێراق چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكرێن، به‌ڵام واباشتره هه‌ردوولا به یه‌كه‌وه ئیداره‌ی مه‌له‌فی ئه‌و ناوچانه بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی كه‌متر هه‌بێت.
دووپاتیشی كرده‌وه، مووچه‌خۆران له بارێكی سه‌ختی داراییدان و چاره‌سه‌ركردنی پرسی مووچه، له پێشینه‌ی كاره‌كانییاندا ده‌بێت، تا مووچه‌ش نه‌یه‌ت ئه‌وان نازانن به چ شێوازێك ده‌بێت.
روونیشی كرده‌وه، ئه‌و ئارامی و به‌رگرییه‌ی مووچه‌خۆران هه‌یانه، به هیچ وشه‌یه‌ك سوپاس ناكرێت، به‌ڵام تا ئه‌وپه‌ڕی هه‌ستكردنه به به‌رپرسیارێتی له ئاست دۆخه‌كه.
له باره‌ی پاراستنی گیانی په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، ئه‌ركی حكوومه‌تی گیانی په‌نابه‌ران بپارێزێت و هه‌موو هه‌وڵێكیش بۆ ئه‌وه ده‌ده‌ن و ئه‌وه پره‌نسیپه و درێخییش ناكات، ئه‌وانه‌ی له هه‌رێم په‌نابه‌رن، ئێره ماڵی خۆیانه و هه‌وڵیشیان بۆ پاراستنی به‌رده‌وام ده‌بن. روونیشی كرده‌وه، قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستوورییه، ده‌ستوور ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كوردستانی دیاریی كردووه، ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه و ده‌یبنین، هه‌رێمیش جه‌خت له‌و مافه ده‌ستوورییانه ده‌كاته‌وه كه هه‌ن، ده‌ستووره‌كه‌ش گه‌لی عێراق ده‌نگی بۆ داوه و به گوێره‌ی ئه‌و ده‌ستووره‌ش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كات.
له باره‌ی كردنه‌وه‌ی رێگه‌ی كه‌ركووكیش، سه‌رۆكوه‌زیران رایگه‌یاند، ئه‌وان چاوه‌ڕوانی لایه‌نی عێراقی ده‌كه‌ن، هه‌ندێك رێكاری سه‌ربازی هه‌یه تا جێبه‌جێی ده‌كه‌ین، وه‌ك پێیانڕاگه‌یه‌ندراوه، به‌ڵام لای هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ته‌وه.
K24