هه‌ولێر-KDP.info- حه‌یده‌ر عه‌بادیی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، بڕیاری كردنه‌وه‌ی فڕگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد و به ڕووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كرێنه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی قه‌ده‌غه‌ی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له‌سه‌ر هه‌ردوو فڕگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر و سلێمانی هه‌ڵگرتووه و هه‌ردوو فڕگه‌كه به رووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كرێنه‌وه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیران ڕایگه‌یاندووه، كردنه‌وه‌ی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له رێگه‌ی هه‌ردوو فڕگه‌كه، له‌سه‌ر داوای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، عه‌بادی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتوون، بۆ ئه‌وه‌ی به گوێره‌ی ده‌ستوور ده‌سته‌ڵاتی فیدرالی له فڕگه‌كانی هه‌رێم جێبه‌جێ بكرێن.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، سیسته‌می "البایسز"ی تایبه‌ت به فڕگه‌كانی كوردستان و ده‌روازه سنوورییه‌كان به ده‌سته‌ڵاتی فیدراڵی ده‌به‌سترێنه‌وه و فه‌رمانبه‌رانی پاسپۆرت و ره‌گه‌زنامه و كارمه‌ندانی فڕگه‌كان، ده‌خرێنه سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی فیدراڵ.
عه‌بادی روونیشی كردووه‌ته‌وه، لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ده‌سته‌ڵاتی فیدراڵی بۆ سه‌رپه‌رشتیكردن و به‌ڕێوه‌بردنی فڕگه‌كان پێكده‌هێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی پابه‌ندی پێوه‌ره‌كانی فیدراڵی بن و راپۆرته‌كانیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكوه‌زیران بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی كه بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی عێراقییه قسه‌ی كردووه، له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رانی پۆلیس و فڕگه‌كانی كوردستان ئه‌م نڕیاره‌ی داوه.