Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەردانی چینوتوێژەكانی كوردستان بۆ سەر مەزاری نەمران بەردەوامە

 
بارزان-KDP.info- سەردانی چینوتوێژەكانی كوردستان بۆ سەر مەزاری نەمران لە بارزان بەردەوامە و، ئەمڕۆیش بە هەزاران كەس لە هاووڵاتیانی كوردستان سەردانی مەزاری نەمرانیان كرد، دوای پێشوازیكردنیشیان لەلایەن شێخ خەڵات بارزانییەوە، تاجەگوڵینەیان لەسەر مەزاری نەمران دانا و بەڵێن و پەیمانیان بۆ ڕێبازی بارزانیی نەمر و پارتی دووپات كردەوە.
 
جەماوەری سنووری لقی 24ـی سەفین، ئەمڕۆ سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد و، دوای دانانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەمران، پەیمانیان بۆ ڕێبازی پارتی و بارزانیی نەمر دووپات كردەوە.
هاوكانت عەشیرەتی دۆسكییش، سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد و رایانگەیاند، بارزانیی نەمر موڵكی هیچ لایەن و كەسێك نییە، بەڵكوو موڵكی هەموو كوردە، بۆیە بەڵێن و پەیمان بۆ ڕێبازی بارزانیی نەمر دووپات دەكەینەوە كە تا ماوین لەسەر ئەو ڕێبازە بەردەوام بین تا بە مافە ڕەواكانی خۆمان دەگەین. 
لە لایەكی دیكەوە، حاكم گوران، دوای 8 مانگ مانەوە و مانگرتن لەسەر چیای "پشتا بۆتیا" لە پارێزگای دهۆك، وەك میتودێكی شارستانی و نوێ بۆ سەرخستنی پرسی سەربەخۆیی، گەییشتە سەر مەزاری نەمران، هەروەها شاندێك لە بەڕێوەبەرایەتیی گومرگی فڕگەی نێودەوڵەتیی هەولێریش سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد.
هەر بۆ ئەو مەبەستە، شاندێكی دەستەی باڵای بنكەی لالشیش، بە سەرۆكایەتیی شێخ شامۆ، سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد و، دوای پێشوازیكردنیان لەلایەن نوێنەری سەرۆك بارزانییەوە، تاجەگوڵینەیان لەسەر مەزاری نەمران دانا و سۆز و پەیمانیان بۆ ڕێبازی بارزانیی نەمر دووپات كردەوە.
 
ڕابین شێروانی