Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

گەشەی ئابووری لە کاتی شەڕ و قەیراندا

حوسێن کوردنەژاد

سیاسەت لە کاتی شەڕدا زەحمەتتر دەبێ، دەوڵەت لە ئاستی سیاسەتی سەرانسەریی وڵاتدا مەجبوور بە پێڕۆکردن دەبێ لە هێند سیاسەتی سازان و تەحەممول و ددان بەخۆداگرتندا. سنوورداربوونی سەرچاوەکان دەست و پێی حکوومەت دەگرێ و بیرۆکراسیی حکوومەت ئاست و رادەی کاریگەریی دادەبەزێت.
بەڵام چ شەڕ بێ یان ئاشتی، یەک شت نەگۆڕە، ئەویش بەردەوامیی ژیان و چالاکیی ئابووری و بازاڕە بۆ دابینکردنی ژیانی خەڵک.
هەڵەی گەورە لە ئابوورییەکانی گەشەنەستاندوودا بریتییە لە بۆچوونی- دەوڵەت مەرکەزی- بەو واتایە کە دەوڵەت بەردەوام سەرچاوەی سیاسەت و دابینکردنی ژیانی ئابووری بێت.
چالاکیی ئابووری لە جەوهەری خۆیدا لۆکاڵە و زۆرینەی بڕیاره‌ ئابوورییه‌كان لە جەوهەری خۆیاندا لۆکاڵن. هەتا ئەم بۆچوونە کە لە ڕاستیدا لە ژیانی رۆژانەدا دیفاکتۆ پیادە دەکرێ، لە سیاسەتی کۆمپانیا و چالاکانی بازاڕ و سیاسەتی گشتیی وڵاتدا، گۆڕانی بەسەردا نەیه‌ت ناتوانین لە پۆتانسیەل و تواناکانی ئابووریی کۆمەڵگا و بازاڕی خۆمان کەڵکی تەواو وەربگرین.
بۆیە ئەو سیاسەتە کە دەبێ لە خوارەوەڕا کار بکات و وڵات بەرز کاتەوە، بریتییە لە سیاسەتێکی ئابووری کە گەشەی دینامیک و توانای لۆکاڵ بکاتە ئامانجی خۆی و تەرکیز بکات لەسەر بەهێزکردنی لۆکاڵ و شۆێنی جیاواز لە بازاڕی کوردستاندا.
ئازادی و سەربەستی ئەم لۆکاڵ و شوێنانە بۆ چالاکیی ئابووری زۆر زیاترە لە دەستکراوەیی دەوڵەت و حکوومەت و دژبەران و ناحەزان, نفوزیان زۆر کەمترە و مەجالی کارتێکەری نێگه‌تیڤیان سنووردارە.
لە ئێستای بارودۆخی کوردستاندا گشت ئاکتۆران دەبێ ڕووی هەوڵەکانیان لە بەهێزترکردنی چالاکیی ئابووریی لۆکاڵ و بەهێزکردنی تواناکانی لۆکاڵدا بێت.
لە ئێستاوە تا چەند دەیەی تر پۆتانسیەل و مەودای گەشەی ئابووریی وڵات و چارەسەری گرفتەکان لە ئابووریی لۆکاڵدایە و بۆیە سیاسەتی گەشەی ئابووریی دەبێ رووی لە لۆکاڵ و چالاکییەکانی لۆکاڵدا بێت.
ئەم تەرکیزە لەسەر بەهێزکردنی ژیانی ئابووریی لە ئاستی لۆکاڵدا هەم چالاکیی بازار و هەمیش چالاکیی کەرتی گشتی لەخۆیدا دەگرێت. شه‌راكه‌ت و هاوکاریی ئاکتۆران لە ئاستی لۆکاڵدا، هەموو کاتێک هەم ئاسانترە هەمیش بە بەرهەمترە. ئێستا کە چالاکردنی ئابووری وەک زەرورەت و پێویستی خۆی دەرخستووە، رووکردن لەم سیاسەتە مەنتیق و عەقڵی تێدایە، لەبەر ئەوە کە ئابووریی لۆکاڵ کلیلی چارەسەرییە.