Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیامی سەرۆک بارزانی لەساڵیادی ڕێککەوتننامەی ١١ ی ئادار

هەولێر-KDP.info-  سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی رێککەوتننامەی ١١ ی ئادار رایگەیاند، دوای ٤٨ ساڵ و پاش جینۆسایدكردنی گەلی كوردستان و تێپەڕاندنی قۆناغی جۆراوجۆر، ئەو ڕێككەوتنە و سەرجەم ڕێككەوتنەكانی تر بە دەستووری ٢٠٠٥ـیشەوە لە لایەن بەغدا پێشێل كراوە و پاش مێژوویەكی پڕ لە كارەسات، هێشتا شكاندنی شەراكەت بەردەوامە و هێشتا هەر بە عەقڵییەتی ئینكار و پەراوێزكردن مامەڵە لەگەڵ گەلی كوردستان دەكرێت.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی لەساڵیادی ڕێککەوتننامەی ١١ ی ئادار:

ئەمڕۆ ٤٨ ساڵ بەسەر یەكەم ڕێككەوتنی نێوان گەلی كوردستان و حكوومەتی عێراقیدا تێدەپەڕێ كە تێیدا دان بە بەشێك لە مافەكانی گەلی كوردستاندا نرا. دوای ٤٨ ساڵ و پاش جینۆسایدكردنی گەلی كوردستان و تێپەڕاندنی قۆناغی جۆراوجۆر، ئەو ڕێككەوتنە و سەرجەم ڕێككەوتنەكانی تر بە دەستووری ٢٠٠٥ـیشەوە لە لایەن بەغدا پێشێل كراوە و پاش مێژوویەكی پڕ لە كارەسات، هێشتا شكاندنی شەراكەت بەردەوامە و هێشتا هەر بە عەقڵییەتی ئینكار و پەراوێزكردن مامەڵە لەگەڵ گەلی كوردستان دەكرێت.