کەرکووک-KDP.info- پارێزگاری كه‌ركووك فه‌رمانی تێكدانی سێ گه‌ڕه‌كی كوردنشینی كه‌ركووكی ده‌ركرد و ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكیش ده‌ڵێ، بڕیاره‌كه‌ی پارێزگار بیانوویه‌كه بۆ ده‌ركردنی كورد لە کەرکووک و جێگه‌ی قبووڵكردن نییه.
پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركووك راكان سه‌عید، بەنووسراوی فه‌رمانی بۆ رووخاندنی ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌كی كوردنشینی شاری كه‌ركووك ده‌ركردوو موكڕه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت كورد شاره‌كه چوڵبكات، به‌پێی نووسراوی پارێزگاری كه‌ركووك هه‌ریه‌ك له گه‌ڕه‌كه‌كانی په‌نجا عه‌لی و باروتخانه و فه‌یله‌ق دەبێ بڕوخێندرێن.
جوان حه‌سه‌ن ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به مالپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند" به‌دواداچوونمان بۆ نووسراوی پارێزگاری به وه‌كاله‌تی كه‌ركووك له‌باره‌ی روخاندنی ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌كی كورد نشینی شاری كه‌ركووك كردووه و پارێزگاری كه‌ركووك پێی راگه‌یاندووین، ئه‌مه لابردنی زیاده‌ڕۆیه له گه‌ڕه‌كه نوێیه‌كانی شاری كه‌ركووك، پێموایه ئه‌مه‌ش به‌هانه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی خانووی كورد خاپووربكرێن و گه‌ڕه‌كه كوردنشینه‌كان تێكبدرێن، چونكه سه‌رده‌می پێش پڕۆسه‌ی ئازادی عێراقیش زیاده‌ڕۆیی هه‌بووه و پارێزگار ئاماده‌نییه ده‌ستی بۆ ببات.
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌مه بۆ چه‌ندین جاره پارێزگار و ده‌سته‌ڵاتدارانی كه‌ركووك هه‌ڕه‌شه له هاوڵاتیانی كورد ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ كورد له شاری كه‌ركووك ده‌ربكه‌ن له‌مباره‌یه‌وه جوان حه‌سه‌ن ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، "بڕیاره‌كه‌ی پارێزگاری به وه‌كاله‌تی كه‌ركووك جێگه‌ی نیگه‌رانی و قبووڵكردن نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو دانیشتوانی نێو ئه‌و خانوانه كوردن و دوای پڕۆسه‌ی ئازادی عێراق گه‌ڕاونه‌ته‌وه شاره‌كه‌ی خۆیان.
قائید میرۆ