د.محه‌ممه‌د خدر مه‌ولوود
پار 2017، به هه‌مان ناونیشان و هه‌ر له‌م رۆژه‌دا، وتارێكم له یادی 41ساڵه‌ی رێككه‌وتنی خیانه‌تكارانه‌ی جه‌زایر له 6-3-1975 دا نووسی و بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مساڵیش به هه‌مان ناونیشان بۆ هه‌مان رێككه‌وتنی شومی جه‌زایر له یادی 42 ساڵه‌یدا چه‌ند گوڵگه گه‌نمێكی دی ده‌خه‌مه سه‌ر خه‌رمانه‌ی ئه‌و بۆنه‌یه‌ی به خیانه‌تكردن له كورد و بارزانی، ناوچه‌كه و لایه‌نانی رێككه‌وتنه‌كه كه تا ئێستایشی له‌گه‌ڵدابێ له‌ژێر باری قورسی ده‌رهاویشته‌كانی 6ی ئادار نههاتوونهدهر و لێكه‌وته‌ی دیكه‌شیان كه‌تۆته ئه‌ستۆ.
كه سووكهئاوڕێك بۆ مێژووی ململانێی نێوان عێراق و ئێران له‌سه‌ر ئاوی شه‌تی عه‌ره‌ب ده‌ده‌ینه‌وه و، له گرفته‌كانی هه‌رسێ دوورگه‌ی (تومبولكوبراو و ئه‌بو مووسا و تونبولسوغرا)ی كه‌نداوی عه‌ره‌بی – فارسی ورده‌بینه‌وه، ده‌گه‌ینه ئه‌وراستییه‌ی ئه‌و گرفته كه‌ڵه‌كه‌بووه‌ی نێوان ده‌وڵه‌تی عوسمانی و ئێران هه‌ر له پرۆتۆكۆڵی قوسته‌نتینه‌ی ساڵی 1913 وه تا رێككه‌وتنی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌وسا كه عێراق له‌ژێر ئینتدابی به‌ریتانیاییدا بوو له ساڵی 1937دا گاڵته‌جاڕییه‌كه ئه‌و ئاوه‌ی كه‌نداو و ئه‌و سنووره‌ی بۆی كێشراوه، له نوكته و گاڵته‌جاڕیی خه‌لكی (ڕاوا و عانا) ده‌چێ، كه به ڕۆژ به گوریس سنووری ئاوی رووباری فوراتیان ده‌سنیشان كردبوو، شه‌ویش به دزیی یه‌كتری خه‌ڵكی هه‌ردوولا له‌و دیوی گوریسه‌وه به په‌قره‌ج ئاویان له یه‌كتری ده‌دزی.
چه‌ند سه‌ر دێنم و ده‌به‌م چه‌ند لێی ورد ده‌بمه‌وه، ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی پرۆتۆكۆڵی قوسته‌نتینه بۆ ئاوی شه‌تی عه‌ره‌بی كه ده‌ڵێ (یكون الشط فیها باشد حالات انحداره) ئه‌ویان دوای (النقطه القمر)ه‌كه‌یه، هه‌ر وه‌ك گوریسی نێو رووباری فوراتهكهی نێوان عانه و ڕاوهیه.
ده‌وڵه‌تی عێراق له ساڵی 1969 كه تاكلایه‌نه ئه‌و پرۆتۆكۆڵه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، هیچ په‌یوه‌ندی به شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زنه‌وه نه‌بوو كه له ساڵی 1961وه دژی زوڵم و چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵگیرسابوو.
شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول، مه‌زنایه‌تی و بایه‌خی له زۆر لایه‌نه‌وه بوو، گرینگ‌ترینیان خۆی له‌وه ده‌بینییه‌وه كه شۆڕشێكی سه‌رتاپای خه‌ڵكی كوردستان بوو هه‌ر له (زاخۆوه تا به‌دره و جه‌سان) و خه‌ڵكی باكوور و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا و كوردانی یه‌كێتیی سۆڤیێتی جارانیش خۆیان به خاوه‌نی ده‌زانی، وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه عێراق به هێز و پێگه‌ی سه‌ربازی و دیپلۆماسییه‌وه، نه‌یانتوانی زه‌فه‌ر به مسته‌فا بارزانیی رابه‌ر و سه‌رۆكی شۆڕش ببات، ته‌نانه‌ت ئینشقاقی ساڵی 1964یش سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی له خه‌باتی چه‌كداری و سیاسیی شۆڕش سارد نه‌كرده‌وه و، تا به‌و ئاسته بگات له‌به‌رامبه‌ر رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدادا سازش له‌سه‌ر كوردستانیبوونی كه‌ركووك بكات و ده‌ستبه‌رداری مافه‌كانی گه‌لی كورد بێ.
ئه‌وه‌یان هاوكێشه‌ی ئه‌وسا بوو، پێگه‌ی مسته‌فا بارزانی سه‌رۆك و رابه‌ری شۆڕشی كوردستان و قاره‌مانه‌تیی له‌شكری شۆڕشگیێڕی كوردستان هه‌ر له بهتالیۆنهكانهوه تا بچووكترین شانه‌ی شۆرگێڕی، نه‌یاتوانی شكست به شۆڕشی ئهیلوول بێنن و بێهیوابوونی حكوومه‌تی عێراقیش له سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر شۆڕشدا و مه‌ترسیی شای ئێرانیش له گه‌یشتنی كوردی عێراق به مافه ره‌واكانی خۆی له سایه‌ی حیكمه‌ت و دووربینی و دیپلۆماسیه‌تی مسته‌فا بارزانیدا هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی دژ به یه‌كی ئێران و عێراقی له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆی هه‌واری بۆمیدیه‌نی سه‌رۆكی جه‌زایر، له جه‌زایر كۆ كرده‌وه، كۆكردنه‌وه و رێككه‌وتنێكی سه‌یری ناجۆر بۆ واژۆكردنی رێككه‌وتنه‌كه له نێوان سه‌ددام حوسێنی جێگری سه‌رۆكی عێراق و شای ئێران محهممههد ره‌زا په‌هله‌وی كه تا ئه‌و رۆژه 6-3-1975دا له عورفی دیپلۆماسیدا ڕووی نه‌دابوو، به‌رپرسی هه‌ره‌باڵای وڵاتێك له‌گه‌ڵ به‌رپرسی پله‌دووی وڵاتێكی دیكه‌دا رێككه‌وتنی وا مه‌زن واژۆ بكه‌ن.
به گشتی، هه‌موو ئاماژه‌كانی رێككه‌وتنی خیانه‌تكارانه‌ی جه‌زایر ئه‌و راستییه پێشان ده‌ده‌ن، كه بۆ شكستپێهێنانی شۆڕشی ئهیلوول و رابه‌ری كورد مسته‌فا بارزانی بوو، چونكه ئه‌و سازشانه‌ی ئێران و عێراق بۆ یه‌كترییان كرد، مه‌به‌ست لێی نه ئاوی شه‌تولعه‌ره‌ب بوو نه ئاوی كه‌نداو و دوورگه‌كانی كه‌نداو، به‌ڵكو له‌ناوبردنی كورد و شۆڕشی كوردستان ئامانجی هه‌ردوولا بوو، له به‌رچاوی ئه‌مریكا و به ده‌ستله‌پشتدانی هێنری كیسهنجهری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وسای و، چاوپۆشیكردنی ئێدوارد شیفرنازهی سۆڤیێتی، پیلانی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌ری گرت.
كاتێ هه‌ردوولای رێككه‌وتنه‌كه هه‌رزوو لێی په‌شیمان ده‌بنه‌وه، هه‌ر وه‌ك حه‌سه‌ن به‌نی سه‌دری سه‌رۆككۆماری ئێران له 19ی ئه‌یلوولی ساڵی 1980 به ئاژانسێكی هه‌واڵی فه‌ره‌نسایی ڕاده‌گه‌یێنێ (كه شای ئێران له‌وساوه ئه‌م رێككه‌وتنه‌ی جێبه‌جێ نه‌كردووه و لێی په‌شێمانه) ئه‌و راستییه ده‌رده‌خه‌ن، كه هه‌وڵدان بۆ سه‌ركوتكردنی مافه‌كانی كورد له‌و ناوچه‌یه‌دا چ لێكهته و ده‌رهاویشته‌ی مه‌ترسیداری لێده‌كه‌وێته‌وه و ناوچه‌كه چۆن گڕگرتووی بارگاوی به جه‌نگ ده‌كا و وێرای كاره‌ساتی مرۆیی، سیسته‌م له دوای سیسته‌می حوكمڕانیی ناوچه‌كه تووڕ ده‌داته نێو مێژوو، كوردیش هه‌ر له‌سه‌ر به‌دیهێنانی مافه‌كانی سوورتر و ڕژدتر ده‌كات.
ئێستا دوای 42 ساڵ تێپه‌ڕین به‌سه‌ر ئه‌و یاده‌دا، بۆ كورد مێژووه‌كه له غه‌در و خیانه‌ت، بۆ سه‌ركردایه‌تیی پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانیش له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه‌ش بۆ دوژمنانی كورد و سه‌رۆك بارزانی په‌ندێكه له مێژوو له (له‌عنه‌تی فیرعه‌ونییه‌كان) ده‌چێ، وه‌ك لای میسرییه كۆنه‌كان وا باوه، كه كوشنده‌ترین له‌عنه‌ته، بۆ ئێمه‌ش 6ی ئادار (له‌عنه‌تی كورد و بارزانی)یه به‌رۆكی ناوچه‌كه‌ی گرتووه.
دواجار ده‌بێ ئه‌مریكا و رووسیای ئێستا، به‌ر له عێراق و ئێران و توركیا له‌و راستییه تێبگهیشتبن، هه‌رچه‌ند به‌رژه‌وندیی زڵهێزه‌كانی ناوچه‌كه‌ش به به‌ریتانیای ئێستاوه‌ش له‌وه‌دا بێ كه ناوچه‌كه هه‌ر به قه‌یرانه‌وه بارگاوی بێ، به‌ڵام وه‌ك چۆن ئاهو نزای دایكه شه‌هیدان و زوڵملێكراوان و نه‌عله‌تی كورد و بارزانی له دوای 6ی ئازاری 1975دا، ناوچه‌كه‌ی غه‌ڕقی كاره‌سات دوای كاره‌سات كردووه و شه‌ڕی خوێناویی هه‌شت ساڵه‌ی ئێران و عێراق، دواتر و ێرانكارییهكانی جه‌نگی یه‌كه‌می كه‌نداو، جه‌نگی دووه‌می كه‌نداو له ده‌رهاویشته‌ی ئه‌و سته‌م و ناحهقییهن كه له كورد كراوه و ئێستایش لێكه‌وته‌كانی هه‌ر به‌ڕێوه‌ن. به واتایه‌كی تر ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كه ده‌گوزه‌رێت، هه‌مووی له سۆنگه‌ی چاره‌نه‌كردنی پرسی كورد و پێشێلكردنی مافه نهتهوهییهكانیهتی كه بۆ نه‌ته‌وه‌ی تورك و عه‌ره‌ب و فارس ڕه‌وا بووه سه‌ربه‌خۆ بن و ده‌وڵه‌ت به‌رێوه ببه‌ن، بۆ كوردیش چه‌وسانه‌وه و ژێرده‌ستی و هاونیشتیمانیبوونی پله‌دووی ئه‌م و ئه‌و.
ئه‌رێ تڕا‌مپ، پووتین، ئه‌ردۆگان، عه‌بادی، قهراربهدهستانی قهرارگاكان گوێتان لێیه؟
- له‌عنه‌تی كورد و بارزانی، زۆر مه‌ترسیدارتره له له‌عنه‌تی فیرعه‌ونه‌كان.