كه‌ركوك-KDP.info- گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كه‌ركوك-گه‌رمیان ده‌ڵێ، حكوومه‌تی عێراق له وه‌ڵامی ده‌ستپێشخه‌ریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا به كردنه‌وه‌ی ڕێگای كه‌ركووك-هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه هێزێكی زۆری كۆ كردووەته‌وه و شه‌ش تۆپی دوورهاوێژیشی هێناوه به‌رامبه‌ر به پێشمه‌رگه ڕایگرتووه.
رۆژی هه‌ینی، هێزی پێشمه‌رگه به فه‌رمی، ڕێگای نێوان هه‌ولێر - كه‌ركووكی كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاتوچۆ له‌و ڕێگایه ئاسایی ببێته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا حكوومه‌تی عێراق ئاماده نییه ڕێگاكه بكاته‌وه و هه‌رجاره و بیانوویه‌ك ده‌دۆزێته‌وه.
گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كه‌ركوك-گه‌رمیان، عه‌دنان كه‌ركوكی، جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه دۆخی كه‌ركووك زۆر خراپه و به‌رده‌وام خۆیان به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و شارەدا فه‌رز ده‌كه‌ن و، دیارده‌ی كوشتن به‌رده‌وامه و شه‌و نییه خه‌ڵكی كه‌ركووك له دڵه‌ڕاوکێدا نه‌ژیێن و ''هێزێكی زۆریان هێناوه بۆ كه‌ركووك و له‌ناو شار و ده‌وروبه‌ری بڵاویان كردووەته‌وه."
عه‌دنان كه‌ركوكی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له ماوه‌ی ڕابردوودا، پارتی دیموكراتی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێم به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كران كه ڕێگایان به ڕووی خه‌ڵكی كه‌ركووكدا داخستووه، به‌ڵام ئێستا ڕێگاكه له لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمەوە كراوه‌ته‌وه، كه‌چی حكوومه‌تی عێراق له‌جیاتی كردنه‌وه‌ی ڕێگاكه، ئه‌مڕۆ شه‌ش تۆپی دوورهاوێژی هێناون و له سنووری پردێ له به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه دایناوه، به بیانووی ئه‌وه‌ی كێوماڵی سنووری حه‌ویجه ده‌كه‌ن و هێزێكی ئیكجار زۆریان كۆ كردووەته‌وه."
گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كه‌ركوك-گه‌رمیان دەشڵێت، خه‌ڵكی كه‌ركووك له بارێكی ده‌روونیی زۆر خراپ‌دا ده‌ژیێن و گوتی ''ڕۆژانه په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه ده‌كه‌ن و بێزاریی خۆیان له‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌رده‌بڕن، چونكه ته‌عدای زۆر له خه‌ڵكی ئه‌و شاره دەکرێت."
كه‌ركووكی گوتی، كه بۆ كردنه‌وه‌ی ڕێگای كه‌ركووك بیانوو ده‌هێننه‌وه و باس له‌وه ده‌كه‌ن كه داواكارییه‌كه خراوه‌ته به‌رده‌م سه‌رۆكوه‌زیران و ڕازی بووه به كردنه‌وه‌ی ڕێگاكه، ئه‌مه‌ش خۆدزینه‌وه و باوه‌ڕی وایه، كه وه‌ڵامێكه بۆ نه‌یارانی حكوومه‌تی هه‌رێم كه له نێوخۆیشدا باسیان له‌وه ده‌كرد، پارتی و حكوومه‌تی هه‌رێم ڕێگاكه‌یان داخستووه و ئێستایش حكوومه‌تی هه‌رێم ڕێگاكه‌ی كردووەته‌وه، ده‌ی با بفه‌رموون ئه‌وان ڕێگا له‌ودیو بكه‌نه‌وه، كه له ئه‌سڵدا ئه‌وان ڕێگایان داخستبوو، نه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
بڵند ئیبراهیم