Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٥٠ سەرۆك، داوای پشتگیریكردن بۆ كوردستان دەكرێت

 

ئیسپانیا-KDP.info- بۆ یەكەم جار لە مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستاندا، كوردێك بەشداری لە كۆبوونەوەی سەرۆكەكانی پارتە دیموكراتەكانی جیھاندا كرد و، لەوێیش بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٥٠ سەرۆكی پارتە دیموكراتەكانی وڵاتانی جیھان، داوای پشتگیریكردنی لە گەلی كوردستان كرد.

جێگری سەرۆكی لاوانی سیاسیی جیھان فەلاح حەسەن، بە فەرمی بەشداری لە كۆبوونەوەی ساڵانەی سەرۆكەكانی پارتە دیموكراتەكانی وڵاتانی جیھانیدا كرد لە مەدریدی پایتەختی وڵاتی ئیسپانیا و، وتارێكیشی بۆ ئامادەبووان پێشكەش كرد لەسەر دواڕەوشی لاوانی سیاسیی جیھان .

 فەلاح حەسەن دەڵێت، "زۆر بەختەوەرم وەك لاوێكی كورد گەییشتووینەتە ئەم ئاستە كە لەگەڵ سەرۆكی حزبە دیموكراتەكانی وڵاتاندا كۆ دەبینەوە كە زۆربەی زۆری حزبەكانیش لە دەسەڵاتن و تێیاندایە سەرۆكی حكوومەتن".

جێگری سەرۆكی لاوانی سیاسیی جیھان گوتیشی، "لە بەشێك لە وتارەكەماندا داوای پشتگیریمان كرد بۆ گەلەكەمان و، سەرجەم گۆرانكارییە سیاسییەكانمان بۆیان باس كرد، لە سەرووی ھەموویشیانەوە شەڕی داعش و لەشكركێشیی حەشد بۆ سەر كەركووك و وێرانكارییەكانی خوورماتوو".

حەسەن هەروەها ڕوونیشی كردەوە، "ھەموو ھەوڵی خۆمان خستە گەر تا بتوانین لەگەڵ زۆرینەیان بە تاك قسە بكەین و داوای پشتگیرییان لێ بكەین، ئەركی ھەموو كوردێكیشە كار بۆ لۆبییەكی تەندروست و تۆكمە بكات بۆ خزمەتكردنی گەلی كوردستان لە داهاتوودا".