هەولێر -KDP.info- ماموستایه‌كی زانسته سیاسییه‌كان له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێ، سه‌ردانی ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مه‌ریكا گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه، چونكه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر جارێكی دیكه پشتگیری له هه‌رێمی كوردستان بكات و گرنگیی پێ بدات، چونكه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌رێم ڕێگری له دروستبوونی گرووپی دیكه‌ی توندڕه‌و بکرێت، ئه‌مه‌ش له به‌رژوه‌ندیی هه‌رێم و ئه‌مه‌ریكادایه.
ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به سه‌ردانێك له ئه‌مه‌ریكایه و تاوه‌كو ئێستاش چه‌ندین دیداری له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام داوه و تێیدا چه‌ند پرسی گرنگ له نێوان هه‌ردوولا تاوتوێ كران و به ڕای چاودێرانی سیاسیش ئه‌مه‌ریكا دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر جارێكی دیكه ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان په‌ره پێ بدات .
ماموستای زانسته سیاسییه‌كان له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و چاودێری سیاسی، د. ساڵح مه‌لا عومه‌ر، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "سه‌ردانی ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سروور بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریكا گرنگیه‌كی ئێ‌كجار زۆری هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر تووشی بارودۆخێكی نوێ هاتووه و به‌غداش وا هه‌ست ده‌كات ئه‌وان سه‌ركه‌وتوون و هه‌رێم دۆڕاوه و ئه‌م سه‌ردانه‌ی بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریكا ئه‌و په‌یامه ده‌گه‌یەنێت كه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت گرنگی به هه‌رێمی كوردستان بدات، چونكه هه‌ڵبژرادن نزیك بووەتەوە و حكوومه‌تی نوێ دروست ده‌بێت و حكوومه‌تیش به‌بێ كورد دروست نابێت".
د. ساڵح مه‌لا عومه‌ر گوتی: "زۆر جار وا هه‌ست ده‌كرێت كه ئه‌مه‌ریكا له دوای ڕووداوه‌كانی ئه‌م دوایانه پشتی له هه‌رێمی كوردستان كردووه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت ئه‌و په‌یامه بدات كه ده‌یه‌وێت پشتگیری له هه‌رێمی كوردستان بكات و مافه‌كانیان له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور به‌ده‌ست بخەن، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌بێت بۆ هه‌رێم و ئێستا هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كات دوای هه‌ڵبژاردن ئه‌مه‌ریكا چ سیاسه‌تێكی ده‌بێت، دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی نوێ دروست ده‌بێت."
د. ساڵح مه‌لا عومه‌ر ئاشكراشی كرد: "ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا جارێكی دیكه پشتگیری له هه‌رێمی كوردستان و مافه‌كانی لە چوارچێوه‌ی عێراق بكات، هه‌رێمی كوردستان جارێكی دیكه له ئه‌مه‌رێكا نزیك دەبێته‌وه، چونكه كۆمه‌ڵگای كورد هه‌ست ده‌كات ئێستا ئه‌مه‌ریكا بێده‌نگییه‌كی پێوه دیاره و شه‌قامی كوردیش له‌مه نیگه‌رانه."
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "كه‌سایه‌تیی مه‌سروور بارزانی له ناو هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگه و له هه‌رێمی كوردستانیش مه‌له‌فی ئه‌منی له ده‌ست ئه‌ودایه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌مه‌ریكا زۆر گرنگه و ئه‌مه‌ریكا یه‌كیك له ئامانجه‌كانی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گرووپه توندڕه‌وه‌كانه، چونكه دوای داعش‌یش ئه‌گه‌ری دروستبوونی گرووپی دیكه هه‌یه، بۆیه هه‌رێم به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ده‌توانن ڕووبه‌ڕووی ئه‌و گروپانه ببنه‌وه، ئه‌مه‌ش له به‌رژوه‌ندیی هه‌رێم و ئه‌مه‌ریكادایه."
بڵند ئیبراهیم