Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

له‌ كۆشكى سپى مه‌سروور بارزانى له‌گه‌ڵ راوێژكارى سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ ئاسایشى نیشتیمانى كۆبووەوە

ئەمەریکا-KDP.info-  مه‌سروور بارزانى، راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ى، هێربرت ماك ماسته‌ر، راوێژكارى سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ ئاسایشى نیشتیمانى کۆبوویەوە.

له‌ باره‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه‌، نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ واشنتن، به‌یان سامى، له‌ رێى هه‌ژمارى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نووسیویه‌تى: "گفتوگۆیه‌كى باش له‌ باره‌ى نوێترین پێشهاته‌ سیاسى و ئه‌منى و گه‌شه‌پێدانى ئابوورى كرا و هه‌روه‌ها گفتوگۆ كرا له‌ باره‌ى پته‌وتركردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مریكا".
سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی پاش به‌شداریكردنییه‌تی له‌ كۆنفرانسی ئاسایشی جیهان له‌ میونخ، كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی شاندێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان، رۆژانی ١٦ تا ١٨ـی ئه‌م مانگه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ په‌راوێزی ٥٤ـه‌مین كۆنفرانسی ئاسایشی میونخ، كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، به‌شداربوون، مه‌سروور بارزانی، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه‌، له‌ په‌راوێزی كۆنفرانسه‌كه‌دا، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی چه‌ندین وڵات كۆبووه‌ته‌وه‌ و باسییان له‌ قۆناغی داهاتووی ناوچه‌كه‌ و هه‌رێمی كوردستان كردووه‌.

K24