Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی كوردی سووریا کرد

هەولێر-KDP.info-  سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی كوردی سووریا كرد و لە دیدارەکەدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی ڕۆژئاوا و شاری عەفرین تاوتوو كرا و بیروڕا لەبارەی ئاییندەی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات و هاوكێشە سەربازی و سیاسییەكانی ئەو ناوچەیە ئاڵوگۆڕ كرا.

ڕۆژی چوارشەممە 21ـی 2ـی 2018 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی كوردی سووریا كرد.

لە دیدارەكەدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی ڕۆژئاوا و شاری عەفرین تاوتوو كرا و بیروڕا لەبارەی ئاییندەی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات و هاوكێشە سەربازی و سیاسییەكانی ئەو ناوچەیە ئاڵوگۆڕ كرا.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا شاندی میوان كورتەیەكیان لەبارەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ هێزە سیاسییەكانی ڕۆژئاوا و هەروەها لایەنە سوورییەكان و چالاكییە سیاسییەكانی ئەنجوومەنی كوردی سووریا بۆ سەرۆك بارزانی خستەڕوو و سەرۆك بارزانیش لە وتەیەكدا ڕۆشنایی خستەسەر ئاییندە و تەحەدییاتی بەردەم گەلی كورد لە سووریا و ئامۆژگاریی پێویستی لەوبارەیەوە ئاراستەی شاندی میوان كرد.