Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

شاندی هەرێمی کوردستان لەمیونشن لەگەڵ جۆزیف بایدن كۆبوونه‌وه‌

 

میونشن-KDP.info-  لە پەراوێزی دووەم رۆژی کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن، شاندی باڵای هەرێمی کوردستان, لەگەڵ جۆزیف بایدن جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کۆ بوونەوە.

هه‌ر له‌ په‌راوێزى كۆنفرانسى ئاسایشى میونشدا، نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 17/2/2018، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ جۆ بایدن، جێگرى سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مه‌ریكا و دۆستى دێرینى گه‌لى كوردستان كۆ بووه‌وه.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ مه‌سروور بارزانى ڕاوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان، د. فوئاد حوسێن سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه و دلشاد بارزانى نوێنه‌ر‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ئه‌ڵمانیا ئاماده‌ى بوون، هه‌ردوولا خۆشحاڵیى خۆیان به‌ دیداره‌كه‌ ده‌ربڕى و دۆخى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و دواپێشهاته‌كانى دیالۆگى هه‌ولێر ـ به‌غدایان تاوتوێ كرد و تیشكیان خسته‌ر سه‌ر قۆناغى دواى داعش و پرۆسه‌ى سیاسى و هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان.

نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى سوپاس و پێزانینى گه‌ل و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ دۆستایه‌تى و هاوڕێیه‌تیى بایدن و دۆستانى گه‌لى كوردستان له‌ ئه‌مه‌ریكا، پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى قۆناغى دواى داعش و دوایین پێشهاته‌كانى دیالۆگى هه‌ولێر ـ به‌غدا پێشكه‌ش كرد و هیواى خواست بگاته‌ ئه‌نجامێكى ئه‌رێنى و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.