هەولێر-KDP.info- مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە كه‌سایه‌تیی تێكۆشه‌ر و نیشتمانپه‌روه‌ر (نه‌جمه‌دین یووسفی) دەکات و ڕایدەگەیەنێ کە، كه‌سایه‌تییه‌كی خاوه‌ن هه‌ڵوێست و وه‌فادار بووە به‌رامبه‌ر رێبازی بارزانیی نه‌مر و كاروانی شۆڕش و خه‌باتی رزگاریخوازی گه‌لی كورد، له چه‌ند ساڵی رابردوویشدا خزمه‌تێكی به‌رچاوی پێشكه‌ش به چه‌ندین خانه‌واده‌ی سەربەرزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه بریندار و په‌ككه‌وته‌كانی شه‌ڕی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش كردووه. به‌داخه‌وه له‌ده‌ستدانی زیانێكی گه‌وره بوو.
دەقی پەیامەکە:
به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی كه‌سایه‌تیی نیشتمانپه‌روه‌ر و هه‌ڤاڵی تێكۆشه‌ر(نه‌جمه‌دین یووسفی)
به داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دواییی كه‌سایه‌تیی تێكۆشه‌ر و ناودار و كادیر و سه‌ركرده‌ی دڵسۆزی رێبازی پارتی و بارزانی (نه‌جمه‌دین یووسفی)مان پێگه‌یشت، به‌و بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و تێكڕای كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو و هه‌ڤاڵانی پارتیمان ده‌كه‌ین، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین و ئومێده‌وارین خوای گه‌وره سه‌بر و ئارامی و دڵنه‌وایی به ئێوه و هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێ.
نه‌جمه‌دین یووسفی له ساڵی 1957 له شاری به‌غدا په‌یوه‌ندی به پارتیمانه‌وه ده‌كات و، دواتر له سەرەتاکانی هەڵگیرسانی شۆڕی مەزنی ئەیلوول ده‌چێته ناو ریزه‌كانی شۆڕش وه‌كو پێشمه‌رگه و کادیرێکی بوێر، له‌به‌ر لێهاتوویی ده‌كرێته ئه‌ندامی ناوچه و دواتر له ساڵی 1963 به‌رپرسیاره‌تیی لیژنه‌ی ناوچه‌ی ئامێدی پێده‌سپێردرێت و، پاشانیش ده‌بێته كارگێڕی لقی یه‌كی پارتیمان.
هه‌ڤاڵی خوالێخۆشبوو له ساڵی 1979 وه‌كو ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتیمان ده‌ستنیشان ده‌كرێت و به‌رپرسیارەتیی لقی یه‌ك وەردەگرێت. جیا لەوە له ساڵانی هه‌شتاكان چه‌ندین ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی له ده‌ڤه‌ره‌كانی خرێنه و لۆلان و شنۆ و دۆڵی بالیسان و سنووری لقی دووی پارتیمان، به‌وپه‌ڕی لێهاتوویی و دڵسۆزییه‌وه راده‌په‌ڕێنێت.
خوالێخۆشبوو، كه‌سایه‌تییه‌كی خاوه‌ن هه‌ڵوێست و وه‌فادار بوو به‌رامبه‌ر رێبازی بارزانیی نه‌مر و كاروانی شۆڕش و خه‌باتی رزگاریخوازی گه‌لی كورد، له‌و پێناوه‌شدا له خزمه‌ت و تێكۆشان به‌رده‌وام بوو، له چه‌ند ساڵی رابردوویشدا خزمه‌تێكی به‌رچاوی پێشكه‌ش به چه‌ندین خانه‌واده‌ی سەربەرزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه بریندار و په‌ككه‌وته‌كانی شه‌ڕی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش كردووه. به‌داخه‌وه له‌ده‌ستدانی زیانێكی گه‌وره بوو.
جارێكی دیكه سه‌ره‌خۆشی له خۆمان و ئێوه و تەواوی بنه‌ماڵه‌ی هه‌ڤاڵی كۆچكردومان ده‌كه‌ین و، داواكارین له خوای گه‌وره به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات.
انالله وانا الیه را‌جعون
مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان