هه‌ولێر-KDP.info- نەجمەدین سەعید عەلى یووسفى جیا لەوەی خەباتگێڕ و تێکۆشەرێکی دیاری نێو بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد بووە، یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی دەڤەری بادینان بووە.
- له ساڵی 1941لەدایک بووە.
- په‌یمانگاى كشتو‌كاڵى به‌غداى ساڵى 1958
ته‌واو كردووه.
له ساڵى1957 په‌یوه‌ندى به ریزه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه كردووه.
- له مانگى تشرینى یه‌كه‌مى 1961 هاتووەته ناو رێزه‌كانى شۆڕشى ئه‌یلوول.
- له ساڵى 1962 پێشمه‌رگه‌و كادربووه‌و له ساڵى 1963 بووەته ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوچه‌ى ئامێدى پ.د. كوردستان،
- له ساڵى بووەته به‌رپرسى لیژنه‌ى ناوچه‌ى ئامێدى.
- له ساڵى 1965 بووەته قایمقامى قه‌زاى ئامێدى.
- له ساڵى 1970 بووەته كارگێڕى لقی 1ى پارتى.
- ساڵی 1979 بووەته ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى پارتى.
- له ساڵانى 1983ــ 1984 به‌رپرسى لقى 1ى پارتى بووه.
- له ساڵانى 1985ــ 1986چه‌ندین به‌رپرسیاره‌تى له چه‌ندین ده‌ڤه‌ر له ئه‌ستۆ گرتووه به‌تایبه‌تى خرێنه و لۆلان و شنۆ.
به‌شدارى و سه‌رپه‌رشتیى چه‌ندین چالاكى سه‌ربازى كردووه له هه‌ردوو شۆڕشى ئه‌یلوول و گولآن.
ده‌رچووى خولى یه‌كه‌مى كادیرانى پارتی بوو‌و له‌كۆنگره‌كانى سالآنى 1964، 1966، 1970.
په‌رتووكێكى له‌سه‌ر شۆڕشى ئه‌یلوول و گولآن ساڵى 1981
به‌رهه‌مهێناوه.
له ساڵى 2000 كۆمه‌ڵه‌ى نیشته‌جێكردنى خیزانى شه‌هیدانى دامه‌زراند و به به‌رپرسى ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه هه‌ڵبژێردرا. ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه توانى خانوو بۆ 2150ماڵه شه‌هید له دهۆك دروست بكات، هه‌روه‌ها هاوكارى بۆ به‌شێكى زۆر له خانه‌واده‌ى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه دابین بكات.
به درێژاییى ته‌مه‌نى خزمه‌تێكى زۆرى خانه‌واده‌ى پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدان ودۆزى ره‌واى گه‌له‌كه‌مان كردووه كردووه.