هەولێر-KDP.info- دواى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ به‌غدا، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا ژان ئییڤ لۆدریان، گه‌یشته هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان و بڕیاره له میانى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌ولێر، لۆدریان له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان كۆببێته‌وه.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه12ى شوبات/ فێبرایه‌رى 2018 ژان ئییڤ لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا گه‌یشته به‌غدای پایته‌ختی عێراق و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسانی باڵای عێراق كۆبوویه‌وه.
له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌كه‌ی، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند: "مه‌به‌ستی له سه‌ردانه‌كه‌ی تاوتوێكردنی ره‌وشی عێراقه له‌دوای نه‌مانی داعش و پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق كه به‌هۆی شه‌ڕی زیاتر له سێ ساڵی داعشه‌وه زیانێكی زۆری به‌ركه‌وتووه".
سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، پاش رۆژێكه له سه‌ردانی ئۆسۆلا ڤۆن دێرلا‌ین، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا بۆ هه‌رێمی كوردستان و كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سه‌ربازی له هه‌ولێر و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی میره، كه راوێژكار و سه‌ربازانی ئه‌ڵمانیا ئه‌ركی مه‌شق و راهێنانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان تێدا له ئه‌ستۆ گرتووه.