كه‌ریم قادر
فه‌رمانده‌یه‌كی به‌شدار له خیانه‌تكارییه‌كه‌ی داگیركردنی كه‌ركووك، له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا بۆ شاردنه‌وه‌ی خۆفرۆشیی گرووپه خیانه‌تكاره‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كه به چه‌مینه‌وه بۆ ئیغراته‌كانی هێزی غازی له پشته‌وه خه‌نجه‌ری نامه‌ردییان له پێشمه‌رگه وه‌شاند، سوكایه‌تیی به توانا و لیاقه و قاره‌مانه‌تیی پێشمه‌رگه ده‌كات، كه به شاهیدی جیهان بۆ یه‌كه‌مجار توانی ئه‌فسانه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بشكێنێت و ته‌لیسمه‌كه‌ی به‌تاڵ بكاته‌وه.
ئه‌و ده‌ڵێت: ''پێشمه‌رگه مه‌شق و لیاقه‌ی گه‌ریلای نییه، پێشمه‌رگه مه‌شقی پێنه‌كراوه. پێشمه‌رگه چه‌ند ساڵ له شه‌ڕدا بووه، ده‌ره‌فه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌بووه به هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌شقی پێ بكرێت، من پێتان ده‌ڵێم پێشمه‌رگه له كه‌ركووك شكا، هه‌رهێزێكیش كه شكا خۆی پێناگیرێته‌وه.''
ئه‌ی زنجیره‌داستانه‌كانی دواتر چی؟
نامه‌وێ له پێگه‌ی كه‌س كه‌م بكه‌مه‌وه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی كه تۆ به مه‌شقپێنه‌كراو باسی ده‌كه‌یت و ئۆباڵی شكانه‌كه‌ی ده‌خه‌یته ئه‌ستۆ، له داستانی مێژوویی (پردێ)، ته‌قڵه‌ی به‌و هێزه غازی و پڕچه‌كه لێدا، كه به‌نیازی داگیركردنی پایته‌ختی كوردستان بوو. باشه هه‌ر ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه نه‌بوو ئاگری له تانكی ئه‌فسانه‌یی ئابرامز هه‌ڵگیرساند و ڤیدیۆكه‌شی به ئێوه و هه‌موو جیهان پشان دا. دیسان هه‌ر ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه نه‌بوو له (ته‌لسقۆف و سحێلان و مه‌حموودیه) چیی شكستێكی به‌سه‌ر هێزی غازیدا هێنا، كه پێویسته بۆ له‌مه‌ودوا له ئه‌كادیمیای سه‌ربازی و لاپه‌ڕه‌كانی كتێبی مێژووییی داستانه مه‌زنه‌كانی كوردستان دژ به هێزه غازییه‌كان بخوێندرێت. ئه‌مانه هه‌مووی به‌ڵگه‌ی ئازایه‌تی و باوه‌ڕبوونی پێشمه‌رگه ده‌رده‌خات به پرسی ره‌وای نه‌ته‌وه‌كه‌ی، كه به‌داخه‌وه لای هه‌ندێك نییه. كورد گوته‌نی "هه‌نجه‌تی ت.... نانی جۆیه."
شه‌ره‌فی به‌رنه‌دانی سه‌نگه‌ری به‌رگری؟
من كاتێك باس له ئازایه‌تی و مێرخاسیی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كه‌م، مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه له قاره‌مانه‌تیی شه‌ڕڤانان كه‌م بكه‌مه‌وه، كه به خۆڕاگری و به‌رنه‌دانی سه‌نگه‌ری به‌رگری و نه‌چه‌مینه‌وه بۆ هێزی غازی، بوونه‌ته جێی شانازی نیشتمانپه‌روه‌ران، به‌ڵكو ته‌نها ده‌مه‌وێت خه‌ڵكی، كه‌تنی گرووپه خیانه‌تكاره‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ریان بیر نه‌چێته‌وه، كه له بیر ناچێته‌وه، چونكه چووه‌ته ناو لاپه‌ڕه‌كانه‌وه. ئه‌گه‌رنا بێجگه له كورد و عه‌ره‌بی عێراق، هه‌موو جیهان ده‌زانن و ئاگادارن، كه پێشمه‌رگه چه‌نده قاره‌مان و نه‌به‌زه؟ هه‌روه‌ها پێده‌شت و ته‌پۆلكه و دۆڵ و دوند و به‌رد و دارگوێز و به‌ڕوو و ته‌باره و خه‌رمانی جووتیاران و سیله‌ی كادینان، شاهیدی ئازایه‌تیی پێشمه‌رگه‌ن.
بێگومان چاك ده‌زانیت؟
هه‌روه‌ها ده‌ڵێیت: "بۆچی كه‌ركووك شكا؟ من نازانم''، بێگومانم چاك ده‌زانیت بۆ كه‌ركووك شكا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا با پێت بڵێم و ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ش وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی خۆی وه‌ربگرێت.
ئه‌گه‌ر خیانه‌ت و ده‌ستتێكه‌ڵكردنی ئه‌و گرووپه خیانه‌تكاره و ملدانی ئێوه‌مانان نه‌بوایه، داگیركا‌ر نه‌ك نه‌یده‌توانی كه‌ركووك بشكێنی و بێته ناو شار، به‌ڵكو بوێریی ئه‌وه‌شی نه‌ده‌كرد شه‌ڕی پێشمه‌رگه بكات، چونكه زۆرێك له‌وانه‌ی سه‌رپه‌رشتیی پیلانه‌كه‌یان ده‌كرد، زۆر له‌مێژه ئازایه‌تیی پێشمه‌رگه‌یان بینیووه، بۆیه هه‌رگیز نه‌ده‌وێران شه‌ڕی پێشمه‌رگه بكه‌ن، به‌ڵام به چه‌مینه‌وه‌ی گرووپه خۆفرۆشه‌كه بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی دۆلاری شه‌رمه‌زاری، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان بۆ ره‌خسا، كه له‌وه‌ته‌ی پێشمه‌رگه خه‌بات ده‌كات، هه‌رگیز ئاوا سوكایه‌تیی پێ نه‌كراوه. ئاخر، من و زۆرینه‌ی ره‌های خه‌ڵكی كوردستان، كه ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستاندا، فرمێسكه چوارڕیزه گه‌رمه‌كانی ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه‌یان له به‌رچاوه، كه ته‌مه‌ننای شه‌هیدبوونیان له سه‌نگه‌ری به‌رگری ده‌كرد نه‌ك به‌و شێوه‌یه له‌لایه‌ن به‌ناو فه‌رمانده‌كانیانه‌وه خیانه‌تیان لێ بكرێ. به مانایه‌كی دی له دوای ئه‌و دیمه‌نه ناخهه‌ژێنانه‌ی پێشمه‌رگه، ئه‌گه‌ر تۆزقالێك بڕواتان به لێهاتووییی خۆتان هه‌بوایه و له پاكیی خۆتان پشتڕاست بوونایه، ده‌بوو گولله‌یه‌ك له خۆت بده‌یت، یا هه‌رهیچ نه‌بوایه ده‌ست له فه‌رمانده‌یی بكشێنیته‌وه و، بڵێی من شایسته نیم.