Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

وەزارەتی دارایی، خشتەیەكی نوێی مووچەی ڕاگەیاند

 

هەولێر-KDP.info-   بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایدەگەیێنێت، رۆژی پێنجشەممە دابەشكردنی مووچە دەست پێ دەكات و بەم شێوەیەیە:

یەكەم:  رۆژی پێنجشەممە 25/1/2018 مووچەی وەزارەتی شەهیدان  لەگەڵ كەسوكاری شەهیدان و ئەنفال و زیندانیانی سیاسی دابەش دەكرێت.

دووەم: رۆژی شەممە 27/1/2018 مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەكرێت.

سێ یەم: رۆژانی یەكشەممە و دووشەممە 28-29/1/2018 مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و دەزگاری كاروباری مین دابەش دەكرێت.

چوارەم: رۆژی سێشەممە 30/1/2018 مووچەی  ئەم وەزارەتانە دابەش دەكرێت.
1_ خوێندنی باڵا
2_سامانە سرووشتییەكان
3_گواستنەوە و گەیاندن
4_پلاندانان

  پێنجەم: رۆژی چوارشەممە 31/1/2018 مووچەی ئەم وەزارەت و شوێنانە دابەش دەكرێت.
1_ ئەوقاف و كاروباری ئایینی
2_ كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
3_ كار و كاروباری كۆمەڵایەتی
4_دەرماڵەی كۆمەڵایەتی
5_ دیوانی چاودێری دارایی
6_دەستەی مافی مرۆڤ
7_ دەستەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
8_ پاراستن و چاككردنی ژینگە
9_ دەستەی وەبەرهێنان
10_دەستەی دەسپاكی
11 كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی

شەشەم: رۆژی پێنجشەممە 1/2/2018 مووچەی  ئەم سێ وەزارەتە دابەش دەكرێت
1_ وەزارەتی كارەبا
2_وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە
3_ وەزارەتی پیشەسازی و بازرگاكانی

تێبینی/ رۆژی شەممە 27/1/2018 سەرەڕای پشووی فەرمی، بەڵام دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت.