Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پارتى بایکۆتی هەڵبژاردنی لە کەرکووک کرد: شەرعیەت بە داگیرکاری نادەین

 

 

هەولێر-KDP.info-  ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک-گەرمیان بڕیاری دا، کە بایکۆتی هەڵبژاردن لە کەرکووک بکات و ڕایده‌گه‌یێنێ، کەرکووک و تەواوی ناوچە کوردسانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە ژێر داگیرکاری سەربازیدایە و ناسەقامگیرە.

ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک-گەرمیان رایگەیاند، کە ئەوان بڕیاریان دا بەشداری لە هەڵبژاردنی کەرکووک نەکەن و بایکۆتیان کرد.
بەگوێرەی راگەیاندراوی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە کەرکووک-گەرمیان، ئێستا کەرکووک و تەواوی ناوچە کوردسانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە ژێر داگیرکاری سەربازیدایە و ناسەقامگیرە.

دەشڵێن، "ئێمه‌ بڕیارماندا وه‌كو پارتى دیموكراتى كوردستان بایكۆتى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌م ناوچانه‌ بكه‌ین به‌ تایبه‌تى له‌ كه‌ركووك و شه‌رعیه‌ت به‌ داگیركارى نه‌ده‌ین".
ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى له‌ كه‌ركووك-گه‌رمیان، داواى له‌ خه‌ڵكى كه‌ركووك و ناوچه‌ داگیركراوه‌كانیش كردووه‌ بایكۆتى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و نووسیویه‌تى: "داوا له‌ جه‌ماوه‌رى كورد په‌روه‌ر ده‌كه‌ین بایكۆتى هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن، كه‌ ئه‌مه‌ هه‌ڵوێستێكه‌ به‌رانبه‌ر به‌م داگیركارییه‌ى كه‌ ئێستا به‌رقه‌راره‌".