Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

دوو منداڵی دیکەی کوردی ئێزدی ڕزگار کران

دهۆک-KDP.info- نووسینگەی ڕزگارکردن و هێنانەوەی کوردانی ئێزدی لە پارێزگایی دهۆک ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بە هاوکاریی خێرخوازان توانیمان دوو منداڵی دیکەی ئێزدی لە شاری مووسڵ ڕزگار بکەین.

عەبدوڵڵا شرێم، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ئەو دوو منداڵانە چەند خێزانێکی عەرەب بردبوویانن و دەیانگوت منداڵی ئێمەن، بەڵام بە ڕێگای دادگا و پشکنینی دی ئێن ئەی دەرکەوت ئەو منداڵانە ئێزدین و خەڵکی شنگالن."

عەبدوڵڵا شرێم گوتیشی: ''ئەو منداڵانە بە ناوەکانی مریەم، خەڵکی تلبەنات و دلۆڤان، خەڵکی وەردەیەی باشووری قەزای شنگال، ڕێکەوتی ٣ی مانگی ٨ی ساڵی ٢٠١٤ کەوتبوونە ژێر دەستی داعش."

تا ئێستا زیاتر لە ٣ هەزار و ٢٠٠ کوردی ئێزدی لە دەستی داعش ڕزگار کراون و زیاتر لە ٣ هەزار کەسیش ماون.

کــاروان بـــاعەدری