هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ ١٢ پڕۆژەیاسا کرد و لەسەرووی هەموویانەوە، پڕۆژه‌یاساى چاكسازیی خانه‌نشینى و مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانى دیكه له هه‌رێمى كوردستان.
سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2018/1/10، په‌رله‌مانی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تیی دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكى، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و خاتوو بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (4)ی ئاساییی خولى پاییزه، ساڵى پێنجه‌م له خولى چواره‌مى هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجام دا.
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی خوێنده‌وه، كه له شه‌ش خاڵ پێك هاتبوو، خاڵی یه‌كه‌می تایبه‌ت بوو به گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌یاسای ڕێكخستن و چاندن و گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانى جه‌سته‌ی مرۆڤ به پێی مادده‌كانى (72، 74، 75) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ى هه‌مواركراو.
خاڵی دووه‌میش بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ى ڕاپۆرتی شیكاری له‌به‌ر ڕۆشناییی پره‌نسیپ و به‌ند و بڕگه‌كانی یاسا له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی سه‌باره‌ت به بەعه‌ره‌بكردنه‌وه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم – گونده‌كانی ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان وه‌ك نموونه، له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ، له لایه‌ن د. ڤاڵا فه‌رید، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان.
خاڵی سێیه‌می به‌رنامه‌ی كاریش بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ى ڕاپۆرتی لیژنه‌ی ناوخۆى په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و ماوه‌یه له هه‌رێمی كوردستان.
خاڵى چواره‌میش بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌می دوازده پڕۆژه‌یاسا كه پێك هاتبوون له (پڕۆژه‌یاساى چاكسازیی خانه‌نشینى و مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانى دیكه له هه‌رێمى كوردستان-عێراق، پڕۆژه یاساى به‌دامه‌زراوه‌ییكردنى هێزه چه‌كداره‌كانى كوردستان-عێراق، پڕۆژه‌یاساى به‌ركاركردنى یاساى نه‌هێشتنى بازرگانیكردن به مرۆڤ، ژماره (28)ى ساڵى 2012ى عێراق له هه‌رێمى كوردستان، پڕۆژه‌یاساى ئاوه‌دانیى گونده‌كانى كوردستان، پڕۆژه‌یاساى ئینفازى یاساى نه‌هێشتنى بازرگانیكردن به مرۆڤ ژماره (28)ى ساڵى 2012ى عێراق له هه‌رێمى كوردستان، پڕۆژه‌یاساى به‌ركاركردنى (قانون الحفاظ على الوثائق- لسنه 2016) له هه‌رێمى كوردستان- عێراق، پڕۆژه‌یاساى به‌ركاركردنى (قانون المتجررین الأین فقدوا جز‌واً من اجسادهم جرا‌و ممارسات النظام البائد-رقم (5) لسنه 2009) له هه‌رێمى كوردستان-عێراق، پڕۆژه‌یاساى به‌ركاركردنى (قانون التوقیع الالكترونی والمعاملات الالكترونیه ڕقم (78) لسنه 2012) له هه‌رێمى كوردستان- عێراق، پڕۆژه‌یاساى به‌ركاركردنى (قانون مكافحه غسل الاموال وتمویل الارهاب ڕقم (39) لسنه 2015) له هه‌رێمى كوردستان-عێراق، پڕۆژه‌بڕیارى داگیركردنى مڵكى گشتى به مه‌به‌ستى دروستكردنى باخ، پڕۆژه‌بڕیارى به‌تاوانى دژى مرۆڤایه‌تی ناساندنى كاره‌ساتى قه‌زاى خورماتوو و باقیى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم، پڕۆژه‌بڕیارى پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى كاتیى په‌رله‌مان به مه‌به‌ستى به‌دواداچوون له كرده‌وه‌ى جینۆساید به‌رامبه‌ر به هاووڵاتییانى كوردى قه‌زاى دووزخورماتوو و ناوچه‌كانى دیكه‌ى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان کە له ده‌وروبه‌رى ڕێكه‌وتی 2017/10/16، له لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه ده‌ستی پێ كردووه).
خاڵی پێنجه‌می به‌رنامه‌ى كاریش بریتی بوو له دانان و ئاڵوگۆڕكردنی ئه‌و ئه‌ندامه به‌ڕێزانه له لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به پێی مادده‌ى (44) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ژماره (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو: پێشچاوخستنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامى په‌رله‌مان، ساڵح بەشار ساڵح له لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان، پێشچاوخستنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامى په‌رله‌مان، هێڤا حاجى میرخان له لیژنه‌ی بازرگانی و پاراستنی مافه‌كانى به‌كاربه‌ر، زیادكردنی ئه‌ندامى په‌رله‌مان، عه‌لی عوسمان عه‌لی بۆ سه‌ر لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان، زیادكردنی ئه‌ندامى په‌رله‌مان، ساڵح بەشار ساڵح بۆ سه‌ر لیژنه‌ی بازرگانی و پاراستنی مافه‌كانی به‌كاربه‌ر، زیادكردنی ئه‌ندامى په‌رله‌مان به‌ڕێز هێڤا حاجى میرخان بۆ سه‌ر لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان، خاڵی شه‌شه‌م و كۆتاییی به‌رنامه‌ى كاریش بریتی بوو له گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌یاسای (هه‌موارى یاسای هاتوچۆى ژماره (86)ى ساڵی 2004 له هه‌رێمی كوردستان-عێراق، به پێی مادده‌كانى (72، 74، 75) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ى هه‌مواركراو.
پاشان له لایه‌ن خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، پوخته‌ى كۆنووسی دانیشتنی پێشووى په‌رله‌مان خوێندرایه‌وه، هه‌روه‌ها ناوى ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى په‌رله‌مانیش خوێندرایه‌وه كه له دانیشتنی پێشوو مۆڵه‌ت بوون، یان ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه نه‌بوون و ناوی ئه‌و ئه‌ندامانه‌شی كه بۆ دانیشتنی ئه‌مڕۆ مۆڵه‌تیان وه‌رگرتبوو، خوێندرایه‌وه.
دواتر له لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه چه‌ند پێشنیازێك خرانه ڕوو بۆ ئاڵ‌وگۆڕكردن له ڕیزبه‌ندیی خاڵه‌كانی به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه و دوای ئه‌وه‌ى له لایه‌ن جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه خرانه ده‌نگدانه‌وه به زۆرینه‌ی ده‌نگى ئه‌ندامانی په‌رله‌مان خاڵی چواره‌می به‌رنامه‌ى كار له‌گه‌ڵ خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار جێگۆڕكێیان پێ كرا و خاڵی پێنجه‌می به‌رنامه‌ی كاریش بوو به خاڵی دووه‌می به‌رنامه‌ی كار و به‌م شێوه‌یه به پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار له لایه‌ن لیژنه‌ی كاروبارى یاساییه‌وه خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ هه‌ر دوازده پڕۆژه‌یاساكه‌ى كه له‌و خاڵه‌ی به‌رنامه‌ی كاردا هاتبوون كرا و له لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانه‌وه ئاراسته‌ی لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى په‌رله‌مان كران.
به پێی خاڵی دووه‌می به‌رنامه‌ى كاریش كه بریتی بوو له دانان و ئاڵ‌وگۆڕكردن و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له لیژنه‌كان، دوای خستنه ده‌نگدانیانه‌وه په‌سند كران. پاشان پێشنیاز كرا كه خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ى كار بچێته شوێنی خاڵی پێنجه‌می به‌رنامه‌ی كار و ئه‌و پێشنیازه‌ش به كۆى ده‌نگ په‌سند كرا.
هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌دا ڕاپۆرتی سه‌ردانی شاندى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ ڕۆژئاواى كوردستان له لایه‌ن خاتوو ئامینه زكرى، ئه‌ندامی شانده‌كه خوێندرایه‌وه، كه خرایه سه‌ر خاڵه‌كانی به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه كه پێشتر شانده‌كه ئه‌و داوایه‌یان ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كردبوو، بۆ ئه‌وه‌ى بخرێته به‌رنامه‌ى كاره‌وه، له ڕاپۆرته‌كه‌دا كار و چالاكییه‌كان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانی شانده‌كه خرایه ڕوو، كه تێیدا ئاماژه به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و پرۆسه‌ی ده‌نگدان و شێواز و پێكهاته‌ی حكوومه‌ت له هه‌رێمه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان كرابوو، كه شانده‌كه‌ش هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌و سه‌ردانه‌یان ئه‌نجام دابوو.
پاشان له لایه‌ن د. ڤالا فه‌رید، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕ‌اپۆرتێكى شیكارى له‌به‌ر ڕۆشناییی پره‌نسیپ و به‌ند و بڕگه‌كانی یاسا له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی سه‌باره‌ت به بەعه‌ره‌بكردنه‌وه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم – گونده‌كانی ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان وه‌ك نموونه، له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ، خوێندرایه‌وه، هه‌روه‌ها له لایه‌ن ئه‌یوب عه‌بدوڵڵا، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوخۆى په‌رله‌مانه‌وه ڕاپۆرتی لیژنه‌كه سه‌باره‌ت به خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ى هه‌رێمی كوردستان خوێندرایه‌وه، وه‌ك له خاڵه‌كانی به‌رنامه‌ی كاردا هاتبوون.
دوای پشوویه‌ك دانیشتنه‌كه ده‌ستی پێ كرده‌وه و به هۆی ئاماده‌نه‌بوونی وه‌زیرى ته‌ندروستی، كه له مۆڵه‌تی فەرمیدا بوو، هه‌روه‌ها ئاماده‌نه‌بوونی وه‌زیرى ناوخۆ، كه به هۆی هاتنه‌پێشی كارێكه‌وه نه‌یتوانی ئاماده‌ى دانیشتنه‌كه بێت، گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌یاساى ڕێكخستن و چاندن و گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانى جه‌سته‌ی مرۆڤ و پڕۆژه‌یاسای هه‌موارى یاسای هاتوچۆى ژماره (86)ى ساڵی 2004 له هه‌رێمی كوردستان، دوا خران و به‌م شێوه‌یه له لایه‌ن جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه كۆتایی به دانیشتنه‌كه هێنرا.