ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەینێت، پرسی کەمکردنەوەی مووچەی ھێزی پێشمەرگە بەتەواوی یەکلایی بۆتەوە و سبەش دەست دەکرێت بەدابەشکردنی مووچەی ھێزی پێشمەرگە.
بەھۆی قەیرانی داراییەوە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەچوار چێوەی پاشەکەوتکردن لەمووچەی فەرمانبەران پاشکەوتی لەمووچەی ھێزی پێشمەرگە و ئاسایشیش کردووە و ماوەیەکە بەھۆی یەکلایی کردنەوەی ئەوپرسە دابەشکردنی مووچەی ھێزی پێشمەرگە ئەمجارە دواکەوت، بەڵام لەئێستادا ئەوپرسە یەکلایی بۆتەوە و دەست بە دابەشکردنی مووچەی ھێزی پێشمەرگە دەکرێت.
لەمبارەیەوە جێگری سوپاسالاری ھێزی پێشمەرگە، لیوا (سالار جەباری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "پرسی کەمکردنەوەی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە بەتەواوەتی یەکلایی بۆتەوە و ئەوپرسە چارەسەر کراوە بەجۆرێک، کە ھێزی پێشمەرگە پێی رازی بێت."
سەبارەت بەچۆنیەتی کەمکردنەوەکەش جێگری سوپاسالار گوتی، مووچەی پێشمەرگەی ئاسایی شتێکی رەمزی لێ کەمکراوەتەوە، کە ٥%ی مووچەیان کەمکراوەتەوە، بەڵام زیاتر کەمکردنەوەکە لەمووچەی پلە باڵاکان کەمکراوەتەوە، بەجۆرێک ئەوەی پلەی باڵای ھەبێت مووچەی بەرێژەی ٥٠%ی کەمکراوەتەوە."
پێوهست به کاتی دابەشکردنی مووچەی پێشمەرگەش گوتی، "قسەم لەگەڵ ژمێریاری وەزارەتی پێشمەرگە کردووە، باسیان لەوەکرد سبەی دەست بەدابەشکردنی مووچەی ھێزی پێشمەرگە دەکرێت."
بڵند ئیبراھیم