Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

وەزارەتی پێشمەرگە: مووچەی پێشمەرگەی ئاسایی کەم ناکرێتەوە

 

هه‌ولێر-KDP.info-  جێگری سوپاسالاری ھێزی پێشمەرگە ده‌ڵێ، ئەمڕۆ تا سبەی، پرسی مووچەی پێشمەرگە یەکلا دەبێتەوە و بڕیاریش دراوە کەمکردنەوەی مووچە پێشمەرگەی ئاسایی نەگرێتەوە.

بەھۆی قەیرانی دارایییەوە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە، کە مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکانیش کەم بکرێنەوە. چەند رۆژێکیشە وەزارەتی پێشمەرگە لە کۆبوونەوەی بەردەوامدایە بۆ ئەوەی ئەو پرسه‌ یەکلا بکاتەوە و لیستی نوێی مووچە ئامادە بکات، بۆ ئەوەی مووچەی مانگی نۆ دابەش بکرێت.

لیوا (سالار جەباری) جێگری سوپاسالاری ھێزی پێشمەرگە لە وەزارەتی پێشمەرگە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند، "ئەمڕۆ تا سبەی، ئەو پرسه‌ یەکلا دەکرێتەوە و لیستی مووچەش ئامادە دەکرێت و، دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت، لەبەر ئەوەی پارە ئامادەیە بۆ دابەشکردن."

لیوا (سالار جەباری) گوتیشی، "کەمکردنەوەی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە، پلەدارەکان دەگرێتەوە و بڕیار دراوە کە پێشمەرگەی ئاسایی نەگرێتەوە."

بڵند ئیبراھیم