Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پتەوکردنی پێوەندییەکانی پەرلەمانی میسر و پەرلەمانی کوردستان خرایە بەرباسەوە

میسر-KDP.info- (د. سەید فلیفل)، سەرۆکی لێژنەی کاروباری پێوەندییەکانی ئەفریقیای ئەنجومەنی نوێنەرانی میسر، لە دیداریدا لەگەڵ نوێنەری پارتی لە قاهیرە پتەوکردنی پێوەندییەکانی پەرلەمانی میسر و پەرلەمانی کوردستانیان خستە بەرباسەوە.

(د. سەید فلیفل)، سەرۆکی لێژنەی کاروباری پێوەندییەکانی ئەفریقیای ئەنجومەنی نوێنەرانی میسر، پێشوازیی لە (شێرکۆ حەبیب)، بەرپرسی نووسینگەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە میسر کرد.

)د. فلیفل) خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئەم دیدارە دەربڕی و ئاماژەی بە گرنگیی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو لا کرد، جەختی لەسەر دابینکردنی مافەکانی گەلی کورد کرد لە چوارچێوەی دەستووری هەمیشەی عێراق و هیوای خواست کە گرفتەکانی نێوان هەردوو لا لەسەر بنەمای لێک‌تێگەیشتن و گفتوگۆی نێوان حکوومەتی ناوەند و هەرێم چارە بکرێت، لە تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارە ئاماژە کرا بە پتەوکردنی پێوەندییەکانی پەرلەمانی کوردستان و فراکسیۆنی پارتی لە بەغدا، لەگەڵ پەرلەمانی میسر و لێژنەی کاروباری عەرەبی.

نوێنەری پارتییش لە قاهیرە سوپاسی ئەو پێشوازییە گەرم و ڕا و بۆچوونانەی کرد و، ئاماژەی بە گرنگیی ڕۆڵی میسر کرد لە ناوچە لە ئاکامی ئەو پێگە گرنگەی هەیەتی، هەروەها ئاماژەی بە پەیوەندییە مێژووییەی نێوان کوردستان و میسر کرد و گوتی: ''وڵاتی میسر بۆ ئێمە جێگای بایەخ و گرنگییە و تایبەتمەندیی خۆی هەیە، باسی لەسەر سووربوونی کورد کرد سەبارەت بە پابەندبوون بە دەستووری عێراق و هەردەم کوردستانییان لەگەڵ چارەسەری گرفتەکانن بە شێوازی دیالۆگ و لێک‌تێگەیشتنی دوور لە توندوتیژی.'' هەروەها ئەوەی خستە ڕوو، کە (سەرۆک بارزانی) هەردەم دووپاتی چارەسەرکردنی گرفتەکانی بە ئاشتییانە و شێوازی گفتوگۆ لەسەر بنەمای زانستی و بابەتیانە کردووە.

لەو دیدارەدا چەندین بابەتی پەیوەست بە پتەوکردنی پەیوەندییەکان باسیان لێوە کرا.

(د. سەید فلیفل) پێشتر سەرۆکی ئەنیستیتووتی دراسات و توێژینەوەی ئەفریقایی بووە لە زانکۆی قاهیرە و خاوەنی چەندین پەرتووکی مێژووییە سەبارەت بە مێژووی میسر و ئەفریقیا.