Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

چوار کچی دیکەی ئێزدی رزگار کران

شنگاڵ-KDP.info-  بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش دەڵێ، ئەمڕۆ توانرا چوار کچی دیکەی کوردی ئێزدی لە دەستی داعش رزگار بکرێن.

(حوسێن قایدی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "لە بەردەوامی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی تیرۆریستانی داعشدا، ئەمڕۆیش توانرا چوار کچی دیکەی کوردی ئێزدی لە وڵاتی سووریا لە دەستی داعش رزگاربکرێن و بە کەسوکاریان شاد بکرێنەوە.

دەشڵێ، ئەو چوار کچە خەڵکی تل بەنات و کۆچۆ و گرزەرک و سنوونێی سەر بە قەزای شنگالن.

(حوسێن قایدی) ڕوونیشی کردەوە، رزگارکردنی ئەو چوار کچەی کوردی ئێزدی بە ھاوکاری ھێزە ئەمنییەکانی کوردستان بووە، بۆیە ئێمەش زۆر سوپاسی ئەوان دەکەین و بەردەوامیش دەبین لە رزگاکردنی ئەوانەی لە دەستی داعشدا ماون.

بڵند ئیبراھیم