Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

شنگالی لە دژی حەشدی شەعبی خۆپێشاندانیان کرد

 

شنگال-KDP.info-  کوردانی ئێزدی لە نێو قەزای شنگال، دژی بوونی چەکدارانی حەشدی شەعبی و هێنانی ئەو تۆمەتبارانەی دەستیان هەبووە لە کۆمەڵکوژی ئێزدییان، خۆپێشاندانیان ساز دا.

 

سەرچاوەیەک لە نێو شنگال بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت، کەمێک لەمەوبەری ئەمرۆ چوارشەممە، خەلک لە دژی ئەو هێز و کەسانە خۆپێشاندانیان ئەنجام دا، کە ئێستا دەستیان بەسەر شنگالدا گرتووە.
بەگوتەی سەرچاوەکە، خۆپێشاندانەکە بەهۆی ئەوەوەیە کە حەشدی شەعبی و هێزە عیراقییەکان کە باڵادەستن لە شنگال، ئەو عەرەبانەن کە پێشتر دەستیان هەبووە لە تاوانی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی.

 

سەرچاوەکە دەڵی: ''دروشمی خۆپێشاندەران داوا کردن بوو کە ئەو کەسانەی تۆمەتبارن لە شارۆچکەکەیان دوور بخرێنەوە، چونکە ئەگەری دووبارەبوونەوەی کارەساتێکی دیکە هەیە و، دەڵێن، هەر ئەم هۆز و کەسانە بوون دەستیان هەبوو لە کۆمەڵکوژی ئێزدییاندا."

پێشتریش بەرپرسە ئێدارییەکانی شنگال بە ماڵپەری فەرمیی پارتییان رایگەیاندبوو، حەشدی شەعبی ئەو کەسانەی هێناونەتە ناو شنگال، کە دەستیان هەبووە لە تاوانی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی.

کــــاروان باعەدری