Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

"لە ٩٢ گوندی شیلادزێ پەکەکە دەستی بەسەر ٨٥یاندا گرتووە"

ئامێدی-KDP.info- بەڕێوبەری ناحیەی شیلادزیێ سەر بە قەزای ئامێدی دەڵێت، لەبەر هەبوونی بارەگاکانی پەکەکە لە ناحیەکەمان زۆرینەی خەڵکی گوندەکانیان چۆڵ کردووە.

(وارشین سەلمان محەمەد)، زانیاری بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دا و گوتی: ''تەنیا لە ناحیەی شیێلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی لە ٩٢ گوندەوە پەکەکە دەستی سەر بە 8٥ گونددا گرتووە و ئەو هەموو گوندە ئاوەدان کراون، خەڵکیش لەوە دەترسین بگەڕێنەوە ئەو گوندانە لە ترسی بۆردومانکردنی فڕۆکە تورکییەکان.''

بەڕێوبەری ناحیەی شیلادزێ گوتیشی: ''جگە لە ناحیەکەمان، چەندین ناوچەی تریش هەن، لەوانە ناوچەی نێروە و ڕێکان و دۆسکی و، چەندین ناوچەش چۆڵ کراون لە هەبوونی بارەگاکانی پەکەکە، چونکە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئەو ناوچانە بوردومان دەکات و زێانێکی گەورەی بە وان گەیاندوە و بووەتە ئەگەری کوشتنی چەندین خەڵکی سڤیلی ناوچەکە.''

پێوەست بەمەش، (عومەر ئۆرەیی)، بەرپرسی لقی ١٨ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئامێدی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''دوای هاتنی پەکەکە خەڵکی ناوچەکە خۆشییان لەخۆ نەدیوە و پەکەکە لە هەموو ئەو ڕووداوانەی ناوچەکە بەرپرسیارە.''

پێش چەند ڕۆژێکیش لە دێرەلۆکی سەر بە ناحیەی شێلادزێی قەزای ئامێدی چەند چەکدارێکی نەناسراو دەستڕێژی گوللە لە دوو کەس دەکەن، یەكێکیان کادری پارتی بوو، بە ناوی (بڵند عەبدی مایی) لە ناوچە و دەستبەجێ کادرەکەی پارتی گیانی لەدەست دا و بەرپرسیارێتی رووداوەکەیش خرایە ئەستۆی پەکەکە و هۆشداریان پێ درا.''

قەزای ئامێدی دەکەوێتە ٧٠ کیلۆمەتریی باکووری پاڕیزگای دهۆک و ناوچەی سنوورییە لەسەر سنووری تورکیا، کە ١٠ کیلۆمەتر لە سنوورەوە دووروە و ناوچەیەکی چیاییە، ژمارەی دانیشتوانەکی ٨ هەزار کەسن، خاوەنی شەش ناحیەیە: کانی‌ماسێ، بامەرنێ، دێرەلۆک، شیلادزێ، سەرسنگ و چەمانکێ.

 

کــــاروان باعەدری