Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەكتەبی سیاسی و دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن، سەرەخۆشی لە كاروان ئاكرەیی دەكەن

 

هەولێر-KDP.info- لە دوو پەیامی جیادا، مەكتەبی سیاسی و دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی (كاروان ئاكرەیی) دەكەن.

هەڤاڵی بەڕێز (كاروان ئاكرەیی)..

بە خەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆ‌چی دوایی مقەدەم (بژار حازم رەشید ئاكرەیی) برازای بەڕێزتانمان بیست.
بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و تەواوی خزم و كەسوكار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواكارین سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
انا لله وانا الیە را‌جعون

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان


هەڤاڵ و هاوكاری بەڕێزمان كاك (كاروان ئاكرەیی)..

داخباربووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی برازای بەڕێزتان مقەدەم (بژار حازم ئاكرەیی).
هاوبەشی خەم و پەژارەتانین و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خانەوادە كوردپەروەرەكەتان و سەرجەم كەسوكار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین.
لە خودای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
انالله واناالیە را‌جعون

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان